بۆچی من فێمینیستم؟ Simone de Beauvoir

ئەم ئێوارە لەگەڵ سیمۆن دۆبۆڤوار – تەلەڤیزیۆنی فەرانسە ساڵی ١٩٧٥ Jean-Louis Servan-Schrieber avec Simone de Beauvoir ئێوارەتان باش! لەوانەیە ئەمە یەکەم جار بێت کە سیمۆن دۆبۆڤوار لە تەلەڤیزیۆندا دەبینن. هەتا ئەمساڵیش هەر وەکوو هاوڕێی ژیانی واتە "ژان پۆل سارتر" ئەمیش خۆی لە دەرکەوتن لە تەلەڤیزیۆندا دەدزییەوە. یەکێک لە ڕۆمانەکانی بەناوی "ماندارینەکان" خەڵاتی "گۆنکوور"ی ساڵی ١٩٥٤ی…

0 Comments

سەبارەت بە ڕۆمانی ئەڵوەن لە نووسینی ئەحلام مەنسوور

Ahlam Mansour, Roman Elwen ڕۆمانی ئەڵوەن ئەحلام مەنسوور کە ڕۆمانی "ئەڵوەن" [دەزگای ئاراس ساڵی ٢٠٠٤] لە نووسینی ژنە نووسەر و شاعیری ئازا و بوێر، ئەحلام مەنسوور Ahlam Mansour م خوێندەوە زۆر کاری تێکردم و بیری فیلمێك و ڕۆمانێکی تر کەوتمەوە. فیلمی گەڕانەوە[Volver]ی پێدرۆ ئالمۆدۆڤار "Pedro Almodóvar" [٢٠٠٦] و هەروەها ڕۆمانی "رواية زينة" نەوال سەعداوی [٢٠٠٩]Zina:…

0 Comments

دەوری ئاننا لیند (وەزیری دەرەوە کە تێرۆر کرا) لە دانانی یاسا دژی کوشتنی نامووسی لە کوردستاندا – ڕادیۆ کوردی سوید

ئانا لیند (ساڵی ٢٠٠١) ڕوو لە کوردانی سوید: "ده‌مه‌وێ هانی هه‌مووی ئێوه كه لێره‌ن و په‌یوه‌ندییه‌كتان به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی باكووری عێراقه‌وه هه‌یه بده‌م كه وا تكایه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه به‌رده‌وام و به‌هێزه‌وه بۆ به‌ربه‌ره‌كانی دژی قه‌تڵی نامووسی تێبكۆشن"! بۆ گوێگرتن تکایە کلیکی ئێرە بکە

0 Comments

ڕادیۆ زایەڵە سوئێد: پانێلێک بۆ کۆکردنەوەی چالاکیی ژنانی ئەوروپا و کوردستان ساز دەدرێت

سەعات شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆڵی شیستا تێف لە ستۆکهۆلم سەنتەری نینا بۆ ڕێنمایی و داڵدەدانی ژنان، پانێڵێک له‌ ژێر ناونیشانی بزوتنەوەی ژنان لە کوردستان و پشتیوانیی نێودەوڵەتی و رۆڵی یەکسانیخوازان لەدەرەوەی وڵات ڕێک دەخات. بۆ زیاتر نزیکبوونەوە لە ئامانجی ئەو پانێلە کە چەند کەسایەتییەکی ناسراوی کورد لە چالاکوانانی پرسی ژنان لە سوید و ئەوروپا…

0 Comments

حوکمی زیندان بۆ باوکی قوربانییەکەی ”کوشتنی نامووسی”

وەرگێڕان لە هەواڵی ئاژانسی فرانس پرێس. دادگایەک لە ئەڵمانیا رۆژی دوو شەممە ٤/٢/٢٠١٣ حوکمی شەش ساڵ و نیو زیندانی دەرکرد بۆ کابرایەکی کورد لەسەر ئەوەی کە کوڕی ئەو پیاوە خوشکی خۆی کوشتووە لە بەناو 'کوشتنێکی نامووسی' دا کە ئەڵمانیای تووشی شۆک کرد. دادگای ناوچەیی لە شاری دێتمۆڵد لە رۆژئاوای ئەڵمانیا دوای کوژرانی (ئارەزوو) کچە هەژدە…

0 Comments

ئافرەتانی ئەتیۆپیایی لە کوردستان؛ کۆمەڵگا، دەسەڵات و فەرهەنگی پیاوسالارانە

هەفتەنامەی باس رۆژی ١٠/١/٢٠١٣ بابەتێکی لە ژێر سەردێڕی کچه‌ ئەسیۆپیاییه‌کانی کوردستان: تکایه‌ ئێمه‌ سێکسفرۆش نین بڵاوکردەوە. جێگای خۆشحاڵییە کە ئەم بابەتە بەو شێوەیە سەرنجی دراوەتێ و تیشک خراوەتە سەر لایەنێکی دزێوی کۆمەڵگا کە لەوانەیە کەسانێکی زۆر هەر بەتەاوای ئینکاری بکەن. رۆژی ٢١/١١/٢٠٠٧ من و بەڕێز مەهاباد قەرەداغی لە مێزگردێکی تەلەڤیزیۆنی زاگرۆس‌دا بەشداریمان کرد سەبارەت بە توندوتیژی…

0 Comments

لێدوانەکانی نەوال سەعداوی لە ستۆکهۆلم و لە کەناڵی ئەلجەزیرە!

ڕۆژی پێنجی مانگی پێنج ٢٠١١،  نەوال سەعداوی لە ستۆکهۆلم بوو. منیش بەشداری کۆڕەکەی بووم. نزیکەی سێسەد کەس هاتبوون، بەتایبەت سویدی. کۆڕگێڕەکە نووسەر و رۆژنامەوانی کورد، مستەفا جان بوو. سەعداوی بەتایبەت سەبارەت بە سەردمی منداڵیی خۆی، بنەماڵەی باوکی کە خەڵکی لادێ بوون دوا. گوتی ئەوان زۆر گەرموگوڕ بوون و هەموو جارێک بە باوەشی ئاوەڵاوە وەریان دەگرتم…

0 Comments

کۆڕێک سەبارەت بە دەسەڵاتی سیاسیی و بارودۆخی ژنان – سلێمانی ٢٠٠٩

دەسەڵات چی کردووە بۆ کەم کردنەوەی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان؟دەسەڵات چۆن لە تواناکانی خۆی کەڵکی وەرگرتووە و ئەم کێشەیەی بە جیددی وەرگرتووە؟پارلەمانی کوردستان لە یاسای فرەژنییدا نەک پێشکەوتنی بەخۆوە نەدیووە بەڵکوو چووەتە ئاستی دواکەوتووترین وڵاتانی ئەفریقا. زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی یاسایەکەیان بە بەراورد لەگەڵ کوردستان، پێشکەوتووترە.

0 Comments