ڕادیۆ زایەڵە سوئێد: پانێلێک بۆ کۆکردنەوەی چالاکیی ژنانی ئەوروپا و کوردستان ساز دەدرێت

سەعات شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆڵی شیستا تێف لە ستۆکهۆلم سەنتەری نینا بۆ ڕێنمایی و داڵدەدانی ژنان، پانێڵێک له‌ ژێر ناونیشانی بزوتنەوەی ژنان لە کوردستان و پشتیوانیی نێودەوڵەتی و رۆڵی یەکسانیخوازان لەدەرەوەی وڵات ڕێک دەخات. بۆ زیاتر نزیکبوونەوە لە ئامانجی ئەو پانێلە کە چەند کەسایەتییەکی ناسراوی کورد لە چالاکوانانی پرسی ژنان لە سوید و ئەوروپا تێیدا بەشدار دەبن ، زایەڵە میوانداریی لە دوو بەشداربووی پانێلەکە چالاکوانی پرسی ژنان ئەحمەد ئەسکەندەری و هەڵسوڕێنەری سەنتەری نینا هەڵاڵە ڕافیع  کرد.

بۆ گوێگرتن لە گفتوگۆکە کلیکی ئێرە بکە