توێژینه‌وه‌ی کاره‌ساتێکی گه‌وره، بەردبارانکردنی دۆعا، د‌ه‌سه‌ڵاتی سیاسیی، میدیای ره‌سمی

رووداوی به‌ردبارانکردنی دۆعای جوانه‌مه‌رگ و دڵ پڕ له‌ئه‌وین، له‌ به‌رچاوی ده‌سه‌ڵات و به‌ڕۆژی رووناک شه‌ممه ۲۰۰۷/۴/۷ روویداوه، به‌ڵام میدیای کوردی و ده‌ره‌وه ته‌نها پاش تیرۆرکردنی دڕندانه‌ی ۲۴ کرێکاره ئێزیدییه‌که له رۆژی ۲۰۰۷/۴/۲۲ دا باسیده‌که‌ن . . !پرسیارێکی گه‌وره دێته‌پێش: ئه‌م ماوه‌یه‌ی نێوان ۷ی‌مانگی چوار و ۲۲ی مانگ واته شازده رۆژ که به‌سه‌ر روودانی ئه‌م کاره‌ساته…

0 Comments

وتارێک له‌ کۆڕی یه‌که‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی مەرزییە فەریقی رۆژی 2006/9/21 له ستوکهۆلم

شاعیری مه‌زنی ئێران ئه‌حمه‌د شاملوو له‌یادی کۆچکردنی فرووغ فه‌رروخزاد له شێعرێکدا ئه‌ڵێت:                نێوی تو کازیوه‌یه‌و     به نێوچاوانی ئاسماندا     تێپه‌ڕ ده‌بێت،                           - پیرۆزبێت نێوی تۆ -   له ساڵیادی کۆچی نا‌واده‌ی ئه‌ستێره‌ی گه‌شی ئاسمانی هونه‌ر و خه‌باتی کوردستان، خاتوو مه‌رزیه‌دا یادی که‌سێک ده‌که‌ینه‌وه که سنووربه‌زێن‌بوو.  هه‌روه‌کوو چۆن له‌م به‌ش بۆئه‌و به‌شی کوردستان، بۆ مه‌رزیه سنوورێک…

0 Comments

بو فستیواڵی مه‌ستووره‌ی کوردستانی

                          هه‌ولێر رۆژانی 8-10 December 2005به‌ڵێ بۆ مرۆڤ‌سالاری                بۆ ئازادی‌و بۆ هۆشیاری!                   له کۆمه‌ڵگای یه‌کساندا پیاوان براوه‌ن!واباوه که باسی به‌رابه‌ری‌و یه‌کسانی له‌کۆمه‌ڵگادا به‌پرسی ژنان بژمێردرێت. له‌کاتێکدا که یه‌کسانی و هه‌بوونی مافی وه‌ک‌یه‌ک له بنه‌ماسه‌ره‌کییه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه‌و له‌هه‌موو به‌ڵگه‌نامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا جه‌ختیان له‌سه‌رکراوه. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش وانیشانده‌درێت که گوایه جێ‌به‌جێ نه‌بوونی ئه‌ومافانه کێشه‌ی خودی…

0 Comments

ژنان و ناسیونالیسم له کۆماری کوردستانی‌ ١٩٤٦دا Women and Nationalism in the Kurdish Republic of 1946 شه‌هرزاد موجاب

Shahrzad Mojab ژنان و ناسیونالیسم له کۆماری کوردستانی‌ 1946دا – شەهرزاد موجاب وه‌کوو پێشه‌کی ‌     کتێبی Women of A Non-state Nation, The Kurds  (ژنانی میلله‌تێکی بێ ده‌وڵه‌ت، کورده‌کان) که له ‌لایه‌ن دوکتور 'شه‌هرزاد موجاب'ە‌وه ئاماده‌ کراوه، ساڵی ٢٠٠١ له ئه‌مریکا بڵاو کراوه‌ته‌وه. ئه‌م کتێبه زۆر به‌نرخه، که لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستییانه‌یه سه‌باره‌ت به ڕۆڵی ژنان له ‌بوواره ‌جۆراوجۆره‌کانی ژیاندا…

0 Comments

په‌یماننامه‌ی له‌ناوبردنی هه‌موو چه‌شنه هه‌ڵاواردنێک دژبه ژنان – سیداو CEDAW

 Convention on the Elemination of All forms of Discrimination against Women (CEDAW)   Kurdish translation پێشه‌کییه‌ک بۆ وه‌ڕگێڕانی کوردی: کۆڕی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له سەد و حەوتە‌مین کۆبوونه‌وه‌ی خۆی له ڕۆژی ١٨/١٢/١٩٧٩دا به په‌سەند کردنی ئه‌م په‌یماننامه‌یه هه‌نگاوێکی گرینگی هه‌ڵگرت به‌ره‌و وه‌دیهێنانی مافی یه‌کسان بۆ ژنان و پیاوان و هه‌روه‌ها بۆ به‌گژداچوونی هه‌موو چه‌شنه سته‌مێک…

0 Comments