هه‌ولێر رۆژانی 8-10 December 2005
به‌ڵێ بۆ مرۆڤ‌سالاری بۆ ئازادی‌و بۆ هۆشیاری!
له کۆمه‌ڵگای یه‌کساندا پیاوان براوه‌ن!
واباوه که باسی به‌رابه‌ری‌و یه‌کسانی له‌کۆمه‌ڵگادا به‌پرسی ژنان بژمێردرێت. له‌کاتێکدا که یه‌کسانی و هه‌بوونی مافی وه‌ک‌یه‌ک له بنه‌ماسه‌ره‌کییه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه‌و له‌هه‌موو به‌ڵگه‌نامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا جه‌ختیان له‌سه‌رکراوه. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش وانیشانده‌درێت که گوایه جێ‌به‌جێ نه‌بوونی ئه‌ومافانه کێشه‌ی خودی ژنانه‌و پیاوانیش له‌باشترین حاڵه‌تدا ده‌توانن یاریده‌ده‌ربن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان.
له‌مێژووی کورددا پیاوانی ناوداری وه‌کوو حاجی‌قادری کۆیی‌و مامۆستا گۆران و یه‌لماز‌گونای هه‌رکامه‌و به‌شێوه‌ی خۆی لایه‌نگری مافی ژنان‌بوون و دژایه‌تی‌خۆیان به‌رامبه‌ر به‌توندوتیژی ده‌ربڕیوه؛ له‌سه‌رده‌می کۆماری مه‌هابادیشدا بزووتنه‌وه‌یه‌ک بۆپشتگیری له دۆخی ژنان وخوێنده‌وارکردن‌و به‌شداری ژنان له له‌ئارادابوو که شه‌خسی قازی‌محه‌ممه‌دی سه‌ره‌ک‌کۆمار پشتگیری‌لێکردووه.
زۆرجار ده‌بیسترێت که ژنان بۆخۆیان راپه‌رن‌و خۆیان خه‌بات بکه‌ن بۆگه‌یشتن به‌مافه‌کانیان، خۆ ئه‌وه‌ش نابێت پیاوان بۆیان جێبه‌جێبکه‌ن! وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی پیاو هه‌موو پێداویستییه‌کانی ژیان‌وکاری ژنانمان جێبه‌جێکردبێت ته‌نها چه‌ند شتێکی پچووک نه‌بێت که ئه‌گه‌ر ژنان بۆخۆیان بیکه‌ن ئه‌وا به‌هه‌شتی به‌رینمان له‌به‌رده‌ستدا ده‌بێت.
خانمێکی بیریاری سوێدی له‌ساڵه‌کانی حه‌فتادا ئاوا باس‌له پیاوسالاری ده‌کات: «پیاوسالاری نه‌زم‌وته‌رتیبێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه به چه‌نده‌ها که‌ره‌سته وبه‌های جۆراوجۆره‌وه که پیاوان خاوه‌نداریی ده‌که‌ن به‌ڵام له‌لایه‌ن منداڵان‌و ژنانه‌وه خولقێندراوه!»
دیموکراسی‌و گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نها له کۆمه‌ڵگایه‌کدا سه‌قامگیرده‌بێت که تێیدا یه‌کسانی له‌نێوان ژنان‌و پیاواندا دابین‌کرابێت. ئه‌و پیاوانه‌ی که خه‌بات‌کردن بۆ نه‌هێشتنی سته‌م له‌سه‌ر ژنان به‌ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیان نازانن، نه‌ک‌هه‌ر به‌رپرسن له‌گه‌شه‌نه‌کردن‌و پێش‌نه‌که‌وتنی کۆمه‌ڵگادا، به‌ڵکوو زیان‌ده‌گه‌یه‌نن به‌خۆیان‌و هاوسه‌رو مناڵ‌و دایک‌و وخوشک‌و هه‌موو بنه‌ماڵه‌که‌یان.
کاتێک ژنێک یان کچێک بۆی نییه فێری خوێنده‌واری بێت، ماف‌و ئازادی فێربوون پێشێل‌ده‌کرێت. ئاکامه نه‌رێنی‌یه‌کانی ئه‌م دیارده‌یه‌ش بۆ هاوسه‌ر یان خوشک‌و دایکێکی نه‌خوێنده‌وار زۆرئاشکرایه. به‌پێی ئامار نزیکه‌ی ۹۲۰ملیۆن نه‌خوێنده‌وار له‌دونیادا هه‌یه که ۷۵٪یان ژنن! ئه‌مه‌ش بۆ داهاتوو زۆر مه‌ترسی‌داره.
کاتێک کچێک بۆی نییه به‌سه‌ربه‌ستییه‌وه هاوسه‌ری خۆی هه‌ڵبژێرێت‌و به‌زۆر به‌شووده‌درێت، هه‌رئه‌وه‌نده نییه که دڵه ناسک‌و هه‌ستیاره‌که‌ی لاوێکی شۆخ‌وشه‌نگ ئه‌شکێندرێت‌و ده‌کرێته کۆیله‌ی پیاوێک که خۆشی‌ناوێت، به‌ڵکوو به‌کرده‌وه گه‌رای پێک‌هێنانی بنه‌ماڵه‌یه‌کی چاره‌ڕه‌ش و ناته‌با داده‌نرێت،زه‌مینه‌ی دروست‌بوونی منداڵانێک فه‌راهه‌م‌ده‌کرێت که له خێزانێکی کێشه‌داردا گه‌وره‌ده‌بن‌و ڕێگا خۆش‌ده‌کرێت بۆ په‌روه‌رده‌بوونی گه‌نجانێک که ره‌فتاری نائاسایی‌ده‌نوێنن‌و له‌وانه‌یه ببنه سه‌رچاوه‌ی چه‌نده‌ها گیروگرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی.
ئه‌و پیاوه‌ی له‌ماڵه‌وه توندوتیژی و بێ‌ڕێزی به‌رامبه‌ر به‌هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌نوێنێت و یان لێی‌ده‌دات، جگه‌له سووکایه‌تی‌کردن به مرۆڤێک‌و تێکشکاندنی که‌سایه‌تی ژنێک‌و دایکێک، که‌ش‌وهه‌وایه‌کی پڕمه‌ترسی بۆخۆی و منداڵه‌کانیشی ئه‌خولقێنێت. ئه‌و پیاوه که‌پاش ئه‌و ره‌فتاره له‌ماڵ ئه‌چێته‌ده‌ر، باوکه، برایه،پزیشکه، کارمه‌نده، کرێکاره، دووکانداره، سیاسه‌تمه‌داره، وه‌زیره، نوێنه‌ری پارله‌مانه وهتد. که‌سێک که له‌ماڵه‌وه و له‌گه‌ڵ نزیکترین که‌سه‌کانی به‌وشێوه‌یه ره‌فتاربکات، چۆن ده‌توانێت له‌ده‌ره‌وه له‌ژێر کارتێکردنی ئه‌و ره‌فتاره‌دا نه‌بێت‌و کاردانه‌وه‌ی خراپی نه‌بێت له‌سه‌ر چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی؟
بنه‌ماڵه‌یه‌ک به‌خته‌وه‌ره که مافی ژن‌ومێرد تێیدا یه‌کسانه! ئه‌م راستییه له‌وانه‌یه هه‌مووان بیسه‌لمێنن. ئه‌وه‌ی که هه‌مووان نایسه‌لمێنن بریتییه له رۆڵی ژنان‌و پیاوان به‌یه‌کسان و له‌بواری جۆراوجۆردا بۆبه‌دیهێنانی ئه‌م بنه‌ماڵه به‌خته‌وه‌ره.
به‌رژه‌وه‌ندی پیاوان و کۆمه‌ڵگایش له‌وه‌دایه که ژنان له‌ناو چوارچێوه‌ی ماڵدا قه‌تیس‌نه‌کرێن، په‌روه‌رده‌و به‌خێوکردنی منداڵان هه‌رته‌نها له‌سه‌رشانی ئه‌وان نه‌بێت. لێکۆڵینه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌ری‌ده‌خه‌ن که منداڵ نه‌ک له‌قسه‌و ئامۆژگاری دایک‌وباوکه‌وه به‌ڵکوو له کرده‌وه‌و ره‌فتاری ئه‌وانه‌وه شت‌فێرده‌بێت. هه‌روه‌ها له‌و بنه‌ماڵانه‌دا که توندوتیژی هه‌یه منداڵ له‌هاوڕێ‌کانیانه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه شت‌فێرده‌بن‌و ئه‌زموون وه‌رده‌گرن و ئه مه‌ه‌ش ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌توانێت کاره‌سات‌ئامێزبێت.
هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر پێمان‌وابێت که پیاوی کورد زیاتر له‌پیاوانی دیکه توندوتیژی ده‌نوێنن‌و یان کۆمه‌ڵگای پیاوسالاری له‌کوردستان خراپتره له‌سیسته‌می پیاوسالاری میلله‌تانی دیکه. توندوتیژی‌و سیسته‌می پیاوسالاری دیارده‌یه‌کی جیهانییه و مه‌یدانی خه‌باتی یه‌کسانی و به‌رابه‌ریخوازیش هه‌موو وڵاتانی جیهان ده‌گرێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌م دیارده‌یه له کوردستان به‌رجه‌سته ده‌کرێته‌وه ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌یه که مه‌به‌ست گه‌یشتنه به کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کسان‌و به‌خته‌وه‌ر له‌کوردستان.
ده نا توندوتیژی‌و نابه‌رابه‌ری له نێوان ژنان‌و پیاواندا – هه‌رچه‌ند به‌ڕاده‌یه‌کی که‌متر له‌وڵاتانی دیکه – ته‌نانه‌ت له کۆمه‌ڵگای زۆرپێشکه‌وتووی وه‌کوو کاناداو وڵاتانی سکاندیناڤیش به‌دیده‌کرێت. له‌سوێد ساڵی نزیکه‌ی ۵۰ ژن به‌ده‌ستی مێردی پێشوویان یان پیاوێک که پێشتر خۆشی‌ویستوون، ده‌کوڕزێن.(که‌هه‌ڵبه‌ت ژماره‌یه‌کیان خه‌ڵکی وڵاتانی‌دیکه‌ی نیشته‌جێی سوێدن)
توندوتیژی و سته‌م به‌رامبه‌ربه ژنان له‌که‌مترین ئاستیشدا و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هیچ ژنێکیش نه‌کوژرێت هێشتا هه‌رزۆره و وه‌کوو په‌ڵه‌یه‌کی ره‌شه له‌ئاسمانی مرۆڤایه‌تیدا. هه‌بوونی سته‌م له‌دژی ژنان له کۆمه‌ڵگایه‌کی دیکه – که‌م یان زۆر – هیچ پاساوێک نیه بۆ هه‌بوونی ئه‌م دیارده‌یه له‌کوردستان.
ئێمه‌ی پیاو به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگامان ئه‌گه‌ر له‌به‌رچاوبێت، به‌باشی بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که هه‌رچه‌شنه سته‌مێک له‌ژنان و درێژه‌پێدانی سیسته‌می پیاوسالاری زۆر له‌سه‌ر شانمان قورس‌ده‌که‌وێت. ئاکامه خراپه‌کانی ئه‌و سیسته‌مه ده‌بێته کۆمه‌ڵێک گیروگرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی، ئابووری‌و سیاسیش که‌ده‌بێت وزه‌و توانا‌و بوودجه‌یه‌کی زۆری بۆته‌رخان بکرێت. ته‌ندروستی‌و باری ده‌روونی و داهاتووی به‌خته‌وه‌ری خۆمان‌و کوره‌کانیشمان ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
زۆرن ئه‌و پیاوانه‌ی که‌دژبه‌کارکردنی ژنان‌نین ئه‌گه‌ر بێتوو هیچ‌شتێک له‌ماڵه‌وه گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت؛ هه‌رله پاک‌وخاوێن‌راگرتنی ماڵه‌ه بگره هه‌تا چێشت‌لێنان، جل‌شوشتن‌و هه‌موو ئه‌رکه‌کانی منداڵداری.
نزیکه‌ی حه‌فتا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ئه‌ورووپا ئه‌م بیره‌هاته‌پێشه‌وه که ژنان با پارت‌تایم واته نیوه‌وه‌خت کاربکه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی فریائه‌که‌ون که هه‌موو کاره‌کانی ماڵه‌وه‌ش بکه‌ن به‌چه‌شنێک که پیاوه‌که هه‌ست‌نه‌کات به‌وه‌ی که ئاڵ‌وگۆڕێک له ماڵه‌وه رووده‌دات؛ واته ئابووری خێزان باشترده‌بێت، ماڵه‌که پاک‌وخاوێنه هه‌روه‌کوو جاران و ژنه‌که‌ش له‌ماڵه‌وه رووی‌خۆشتر نیشانده‌دات!
له‌ئه‌مریکا ساڵی ۱۹۷۰ ڕاپرسییه‌ک کراوه له‌ناو ژنان‌دا و هه‌مان پرسیارگه‌ل ساڵی ۱۹۹۵یش ئاراسته‌ی ئه‌و ژنانه کراوه‌ته‌وه:
ساڵی ۱۹۷۰ نزیکه‌ی ۷۰٪ وتوویانه پیاوان میهره‌بانن‌و به‌مشوورن، ۲۵ ساڵ دواتر واته ساڵی ۱۹۹۵ ته‌نها ۴۴٪ وا بیرده‌که‌نه‌وه!
ساڵی ۱۹۷۰ نزیکه‌ی ۴۳٪ ئه‌ڵێن پیاوان بۆ ڕابواردن په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنان ده‌گرن، ساڵی ۱۹۹۵ئه‌م رێژه‌یه ئه‌بێته ۵۱٪!
ساڵی ۱۹۷۰ نزیکه‌ی ۳۹٪ وائه‌زانن که پیاوان زۆرتر له‌بیری کاره‌که‌یاندان هه‌تا بنه‌ماڵه‌که‌یان، ساڵی ۱۹۹۵ ئه‌م ڕێژه‌یه ده‌بێته ۵۴٪!
ئایا پیاوان گۆڕدراون‌و خراپتربوون له ئه‌مریکا؟ لێکۆڵه‌ر پێی‌وایه به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه ژنانن که وشیارییان چووه‌ته سه‌ره‌وه‌و له‌مافه‌کانی خۆیان ئاگاداربوون.
ئێمه‌ی پیاو کۆمه‌ڵێک ماف‌و پله‌و پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیمان هه‌یه که وائه‌ژانین هه‌بوونی ئاساییه! خه‌بات و بزووتنه‌وه‌ی ژنان‌و یه‌کسانی وایانکردووه که جنس‌و ڕه‌گه‌ز به‌رجه‌سته‌بووه‌ته‌وه. له‌کوردستانیش ئاستی وشیاری ژنان چووه‌ته سه‌ره‌وه‌و هه‌ربۆیه‌ش ده‌بینین که گه‌شه‌و به‌ره‌وپێشچوون روویداوه.
که‌سانێکی ڕه‌ش‌بین ئه‌ڵێن له کوردستان هیچ رووی‌نه‌داوه‌و ته‌نانه‌ت بارودۆخه‌که خراپتریش‌بووه!
جه‌ماعه‌تێکی گه‌ش‌بینیش ئه‌یانه‌وێ پێمان بسه‌لمێنن که کوردستان به‌هه‌شته‌و ژنان به‌هه‌موو مافه‌کانی خۆیان گه‌ێشتوون.
هه‌ردوولا به‌هه‌ڵه‌دا چوون!
له‌کاتێکدا که له کوردستان بزووتنه‌وه‌یه‌کی یه‌کسانیخوازی له‌ماوه‌ی ۱۴ساڵی رابردوودا گه‌شه‌و پێشکه‌وتنی به‌خۆوه دیووه، سیسته‌می پیاوسالاری له بواری فه‌رهه‌نگی و سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیدا هێشتا هه‌ر سه‌نگه‌ره گه‌وره‌و قایمه‌کانی به‌ده‌سته‌وه ماوه‌ته‌وه. (شه‌ڕی ناوخۆ له ۱۹۹۴وه وه هه‌تا ۱۹۹۷ ئاکامه رووخێنه‌رو کاره‌سات‌ئامێزه‌کانی به‌ڕاده‌یه‌کی زۆربه‌رچاو هه‌موو کۆمه‌ڵگای کوردستانی به‌گشتی‌و ژنان‌و منداڵانی به تایبه‌تی گرتووه‌ته‌وه).
ژنانی کارامه و لێهاتوو له سه‌ره‌وه‌ی هیره‌می ده‌سه‌ڵاتدا زۆر به‌ده‌گمه‌ن ده‌بیندرێن. ده‌گوترێت ئه‌وان خۆیان نایه‌نه پێشه‌وه! کۆمه‌ڵگای پیاوسالار هه‌رله منداڵییه‌وه کچی له‌ماڵه‌وه قه‌تیس‌کردووه، به عه‌یبه‌و بڤه‌و هه‌زاران سنوور‌و په‌رژینی ره‌نگاوره‌نگ گه‌مارۆیان داوه و له‌ڕاستیدا رێگای گه‌شه‌و پێشکه‌وتنیان لێگرتووه. کاتێک ئه‌م مرۆڤه گه‌وره‌ده‌بێت داوای لێده‌کرێت وه‌کوو پیاوێکی به‌تواناو لێهاتوو – نه‌ک هه‌موو پیاوێک – خۆی بنوێنێت!
له‌م رۆژانه‌دا به‌تاکسی ئه‌چووم بۆ رێکخراوێکی ژنان له سلێمانی. شۆفێره‌که زۆر به‌شێوه‌یه‌کی سه‌یر تاریفی به‌رپرسی رێکخراوه‌که‌ی کرد که پێم‌خۆشه ده‌قی قسه‌کانی بگێڕمه‌وه که وتی:
«ماشه‌ڵڵا ئه‌و خانمه ئه‌مه‌نگه وریا‌و ئازایه، یاخوا عه‌مه درێژبێت هه‌رئه‌ڵێیت پیاوه!»
باشه ئه‌م هه‌موو که‌م‌وکووڕییه له دام‌وده‌زگا جۆراوجۆره‌کاندا هه‌یه و به‌ده‌ستی ئێمه‌ی پیاو خولقاوه، با ماوه‌یه‌کیش بدرێته ده‌ست خانمه‌کان. خۆ ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی‌و که‌م‌وکووڕی هه‌ربه‌رده‌وام بێت ئه‌وا پیاوان قازانج ده‌که‌ن‌و بارێک له‌سه‌ر شانیان که‌م ده‌بێته‌وه.
با ڕاده‌ی داواکارییه‌کانمان له ژنان بێنینه‌خواره‌وه. با نۆرمه‌کان بگۆڕین. با وانه‌که‌ین که له‌کاتی په‌یدابوونی ژنان‌دا له‌پڕ داواکارییه‌کانمان بۆ لێهاتوویی‌و کارامه‌یی بچێته ئاستێکی به‌رزتره‌وه. خۆ پیاوبوون یه‌کسان نییه له‌گه‌ڵ کارامه‌یی و لێهاتوویی.
ئه‌وه شمان له‌بیربێت که سته‌می میللی له‌کوردستان هه‌ر پیاوانی نه‌گرتووه‌ته‌وه و ژنان بگره زیاتریش که‌وتوونه‌ته ژێر فشاره‌وه. ژنان‌و منداڵانی ئه‌نفال‌و هه‌ڵه‌بجه‌و باقی کاره‌ساته‌کان شایه‌تی ئه‌ده‌ن.
هێشتنه‌وه‌ی کوردستان به‌پاشکه‌وتوویی وسته‌می ئابووری‌و فه‌رهه‌نگی‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه دیسان قورساییه‌که‌ی له‌سه‌ر شانی ژنانه. خه‌بات بۆ یه‌کسانی بوارێکی زۆر له‌باره بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م سته‌مانه‌و پیاوانی کوردستان له‌م رێبازه‌دا به‌رژه‌وه‌ندی گه‌وره‌یان هه‌یه و ده‌توانن قازانجی زۆر بۆخۆیان‌و بۆ هه‌موو کۆمه‌ڵگا به‌ده‌ست بهێنن.
به‌ڵام شه‌رت ئه‌وه‌یه که ئه‌م نابه‌رابه‌رییه ببینین. ئێمه‌ی پیاو زۆر مافمان هه‌یه که به‌لامانه‌وه ئاساییه. مامۆستایه‌کی زانکۆی نیویۆرک له کۆڕێکدا له سوێد گێڕایه‌وه وتی:
«باسی یه‌کسانی‌و گیروگرفته‌کانمان ده‌کرد. ژنێک وتی هه‌موو ژنان له به‌رامبه‌ر پیاواندا وه‌کوو له‌به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوودابن وایه. ژنه‌مامۆستایه‌کی ڕه‌ش‌پێست پرسیاری‌کرد، ئه‌تۆ به‌یانییان که سه‌یری خۆت ده‌که‌یت له‌ئاوێنه‌دا چی ده‌بینیت؟ وتی: ژنێک ده‌بینم. ژنه ڕه‌ش پێسته‌که وتی به‌ڵام من ژنێکی ڕه‌ش‌پێست ئه‌بینم. ئه‌مه ئێمه له‌یه‌کتر جیاده‌کاته‌وه. ئه‌مجاره روویانکرده مامۆستا پیاوه که وا به‌گه‌رمه له قسه‌وباسه‌که‌دا به‌شداربوو: ئه‌ی جه‌نابتان له‌ئاوێنه‌دا چی ده‌بینیت؟ وه‌ڵامی دایه‌وه: من مرۆڤێک د‌بینم!»
ئه‌مه ده‌ری‌ده‌خات که به‌لای ژنه سپی‌پێسته‌که‌وه ڕه‌ش‌بوون دیارنییه له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌ش نییه به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه که پیاوه‌که نه‌ک وه‌کوو پیاو له‌به‌رامبه‌ر ژن‌دا به‌ڵکوو خۆی وه‌کوو مرۆڤێک ده‌بینێت. لێره‌وه ئه‌توانین ئه‌وه بڵێین که مادام پیاو خۆی وه‌کوو مرۆڤ چاو لێبکات و مافی ئه‌وی دیکه به‌کرده‌وه‌و به‌ره‌سمی نه‌ناسێت ئه‌وا سیسته‌می پیاوسالاری خۆی وه‌به‌رهه‌م دێنێته‌وه و به‌و پێیه‌ش گه‌یشتن به‌کۆمه‌ڵگایه‌کی خاوه‌ن دیموکراسی‌و ئازادی‌و به‌رابه‌ری دژوار ده‌بێته‌وه.
گرفتێکی دیکه ئه‌وه‌یه که له‌وه‌ها کۆمه‌ڵگایه‌کدا ته‌نانه‌ت به‌شێک له کوڕانیش هه‌ر به‌شوێن‌پێی باوکه‌کانیاندا ده‌ڕون!
ئاماره‌کان له‌وڵاتی سوێد وا نیشان ئه‌ده‌ن که ۲۷٪ی کوڕانی ته‌مه‌ن ۱۶-۱۸ساڵ کتێب ناخوێننه‌وه. ئه‌م ڕێژه‌یه بۆ کچان ته‌نها ۶٪ ه. له‌م چه شنه ئامارانه له‌کوردستان نییه به‌ڵام له‌وه‌ناچێت وه‌زعه‌که لێره باشتربێت. کاتێک که وشیاری سه‌باره‌ت به‌م لایه‌نه جۆراوجۆرانه‌ی کۆمه‌ڵگا نه‌بوو، هه‌رچه‌شنه داخوازییه‌کی ژنان وه‌کوو مه‌ترسییه‌ک له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه وه‌رده‌گیرێت.
هێندێک یاسای نه‌نووسراوی ساکار هه‌ن که پیاوان پێوه‌ی نووساون و سه‌رسه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌م یاسایانه زیانبارن بۆ خۆیشمان و بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌شمان:
– هیچ شتێک نه‌که‌یت که ژنانه‌بێت!
– هه‌موو هه‌ڵس‌و که‌وتێکت پیاوانه‌بێت!
– ریسکی گه‌وره کردن پیاوانه‌یه! (به‌پێی ئامار هاوینی ساڵی ۲۰۰۱ له سوێد ۶۰که‌س له‌ئاودا خنکاون که ۵۷که‌سیان پیاو بوون)
– . . .
هه‌ڵبه‌ت ئێمه‌ی پیاو پێمان وانه‌بێت که ژنان له‌م بوارانه‌دا بێ‌گوناه‌و فریشته‌ن! له‌م رۆژانه‌دا بابه‌تێکم له یه‌کێک له‌ڕۆژنامه‌کاندا به‌رچاوکه‌وت که تێیدا خێڵان‌خانمێک گله‌یی ده‌کات له به‌شدار نه‌بوونی ژنان له‌کاروباره‌کانی ده‌سته‌و گرووپه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا و ئه‌ڵێت: «ئه‌وا ئێستا به‌دڵنیاییه‌وه خودی ژنه بووه‌ته هۆکاری سه‌ره‌کی و هێشتا ئه‌و جورئه‌ته‌ی له‌خۆیدا نه‌چاندووه ببێته رێچکه‌شکێن‌و ئه‌و وته باوه بسه‌لمێنن که ئه‌وانیش ده‌توانن هاوشانی پیاوان ره وت بکه‌ن»!
له‌لایه‌کی تره‌وه له‌م هه‌فتانه‌ی رابردوودا له هه‌ولێر کونفرانسێک گیراوه که «ڕۆڵی ژن له دابینکردنی ئاشتیدا» یه‌کێک بووه له ته‌وه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی. لێره‌دا دوو سه‌رنجم هه‌یه:
یه‌که‌م، ئه‌و خانمه‌ی باس له‌وه‌ده‌کات که ژنانیش ده‌توانن هاوشانی پیاوان ره‌وت بکه‌ن، له راستیدا نۆرم‌بوونی پیاوان ده‌چه‌سپێنێت. زمان‌و فه‌رهه‌نگ له‌م بواره‌دا زۆر گرینگه. له ده‌ستووری وڵاتی چین‌دا نووسراوه: «ژنان پێویسته هه‌مان مافیان هه‌بێت که پیاوان هه‌یانه»! ئه‌مه‌ش هه‌ر هه‌مان بۆچوونه. ده‌بوو بنووسرێت ژنان‌و پیاوان پێویسته مافی یه‌کسانیان هه‌بێت. نۆرم ده‌بێ مرۆڤ بێت نه‌ک ژن یان پیاو.
دووهه‌م، باسی رۆڵی ژن له دابینکردنی ئاشتیدا ئه‌و په‌یامه‌ی پێیه که گوایه ژنان شه‌ڕیان دروست‌کردووه و هه‌ر ئه‌وانیشن که ده‌بێت ڕۆڵیان هه‌بێت له‌دابینکردنی ئاشتیدا. پێموایه ئه‌و خانمانه‌ی – هه‌روه‌ها ئه‌و پیاوه به‌ڕێزانه‌ش – که‌به‌شداری ئه‌و کونفرانسه‌بوون، ده‌بوو داوابکه‌ن به‌مه‌به‌ستی دابینکردنی ئاشتی و ئارامی و بۆ نه‌هێشتنی شه‌ڕ ڕێگا خۆش‌بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی ژنان ده‌سه‌ڵاتێکی زیاتریان بۆ بڕه‌خسێت له بواری سیاسی‌و ئابووری وکۆمه‌ڵایه‌تیدا. هه‌روه‌ها ده‌بوو بڵێن ئه‌ی بۆ له‌ده‌ستپێکردنی شه‌ڕدا پرسیان پێ‌نه‌کراوه!
نه‌بوونی ژنان له‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا بێ‌گۆمان نیشانه‌ی ڕه‌چاونه‌کردنی ماف‌و ڕۆڵی نیوه‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگایه. به‌ڵام ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین که هه‌بوونی ژنان له‌ده‌سه‌ڵات‌و له‌پۆستی باڵای سیاسی‌دا یه‌کسان نییه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای به‌رابه‌ردا. له‌کاتێکدا که سوێد به‌و هه‌موو پێشکه‌وتنه‌وه له‌باری سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه و بوونی ڕێژه‌ی زیاتر له ۴۵٪ی ژنان له پارله‌ماندا هێشتا سه‌ره‌ک‌وه‌زیرانی ژنی به‌خۆیه‌وه نه‌دیووه. به‌ڵام وڵاتانی وه‌کوو تورکیا، فیلیپین، پاکستان و به‌نگلادێش سه‌ره‌ک وه‌زیری ژنیان هه‌بووه. له‌م وڵاتانه ژنان له‌بارودۆخێکی دژوار‌دا ده‌ژین‌و به‌تایبه‌ت له پاکستان و به‌نگلادێش نزیکه‌ی گه‌وره‌ترین ڕێژه‌ی کوشتنی ژنان به‌ناوی نامووس‌و به‌بیانووی دیکه‌وه هه‌یه.
هه‌ڵبه‌ت زۆرجار ئه‌و پیاوانه‌ی ڕێگا به‌خوشک‌و هاوسه‌ره‌که‌یان ناده‌ن له هیچ بوارێک‌دا چالاک‌بن، به ژنانی هه‌ڵسووڕاو ئه‌ڵێن جائه‌گه‌ر کچه‌که‌م یان ژنه‌که‌م وه‌کوو تۆ و فڵان خانم زیره‌ک بوایه وه‌ڵڵا هیچ مانیعی نه‌ده‌بووم! ئه‌و که‌سه‌ی که خۆی نه‌یهێشتووه ئافره‌ته‌که گه‌شه بکات ئێستا هه‌ر خودی ئه‌و به‌بیانووی گه‌شه‌نه‌کردنه‌وه ڕێگای نادات چالاک‌بێت!
خۆ ئه‌گه‌ر دایک‌بوون و منداڵداری به ڕێگر حیساب‌بکرێت ئه‌وا نموونه و وه‌ڵام بۆئه‌وه زۆره. خاتوو ئاننا لیند وه‌زێری ده‌ره‌وه‌ی پێشوو سوێد که زۆریش لایه‌نگری کورد بوو به‌گشتی و ژنی کوردی به‌تایبه‌تی‌و به‌داخه‌وه پێراره‌که تێرۆرکرا، یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه به‌رجه‌سته‌کانی تێکه‌ڵ‌کردنی کاری کات‌گرو زۆر چڕوپڕی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌بوون له‌گه‌ڵ دایکایه‌تی و هاوسه‌ریه‌تی‌بوو. دیاره هاوسه‌ره‌که‌ی پێش منداڵبوون‌و پاشانیش له به‌خێوکردنی دوومنداڵه‌که‌یاندا یارمه‌تی زۆری ئه‌دا. ئاننا لیند جارێکیان گێڕایه‌وه وتی له کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپا بووین له پورتوگال و هه‌رخۆمان بوون له‌ژوورێکدا و ته‌نانه‌ت راوێژکاره‌کانیشمان بۆیان نه‌بوو بێنه ناو کۆبوونه‌وه‌که‌وه. له ناکاو ته‌له‌فوونه‌که‌م زه‌نگی لێدا و هه‌ڵبه‌ت وه‌ڵامم دایه‌وه؛ کوڕه‌که‌م بوو ده‌یه‌ویست بزانێت ئایا بۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ هاوڕێکه‌ی بچن و سه‌یری فیلمێک بکه‌ن! من وڵامی کوڕه‌که‌مم دایه‌وه پاشان گێرامه‌وه بۆ وه‌زیره‌کان و ئه‌وانیش ده‌ستیان کردبه پێکه‌نین.
ئێمه‌ی پیاو هه‌تا زۆرتر له به‌خێوکردنی منداڵه کانماندا به‌شداری‌بکه‌ین زیاتر چێژ له ژیان و له‌گه‌رما و خۆشه‌ویستی منداڵ وه‌رده‌گرین‌و زیاتر له ژیانی پڕله هه‌ست‌و ئه‌وینی مرۆڤایه‌تی نزیک‌ئه‌بینه‌وه. هاوسه‌ره‌کانیشمان مێهرو خۆشه‌ویستییه‌کی زیاترمان پێده‌به‌خشن.
له‌کۆتاییدا ده‌بێ بڵێم تێپه‌ڕبوون له کۆمه‌ڵگای پیاوسالاره‌وه بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کسان سه‌فه‌رێکی دوورودرێژه. به درێژایی سه‌فه‌ره‌که‌و به‌تایبه‌ت له کاتی‌گه‌یشتن به منزڵدا ژنان به‌ومافانه‌ده‌گه‌ن که لێیان‌ئه‌ستێندراوه و یان هه‌ر نه‌یانبووه.
پیاوان به‌پێچه‌وانه هه‌موو ئه‌و مافانه‌ی که هه‌یانبووه بۆیان ده‌مێنێته‌وه، سه‌رباقی ئه‌وه‌ش منداڵی گه‌ش‌و ته‌ندروست، هاوسه‌رێکی خۆشه‌ویست‌و باوه‌شی گه‌رمی خێزان، ژیانێکی ئارام‌و بنه‌ماڵه‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌خته‌وه‌ر چاوه‌روانیانه.
ده‌با ئێمه‌ی پیاو پشت له‌م به‌خته هه‌ڵنه‌که‌ین. ئێوه‌ی ژنان و ئافره تانیش تکایه یارمه‌تیده‌رمان‌بن! وه‌ک هه‌میشه پشت‌و په‌ناو دایک‌و خوشک‌و کچ‌و هاوسه‌ر و هاورێمان بن!
ئاخه‌ر ئه‌گه‌ر ئێوه‌ی ژن نه‌بن، نه‌کوڕ هه‌یه، نه‌پیاو هه‌یه‌و نه‌کۆمه‌ڵگه‌ی پیاوسالار!
سپاس!
ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری