ڕێکخراو و کۆمەڵە کوردییەکان بە بێدەنگبوونیان لە هەڵمەتی (#metoo) بەرژەوەندییەکانیان دەپارێزن و کلتوری شەرم و حەیا بەهێزتر دەکەن، ئەحمەد ئەسکەندەری دەڵێت. ڕادیۆ کوردی سوید

.

لەم ڕیپۆرتاژەدا چالاکوانانی بواری پرسە کۆمەڵایەتییەکان و شارەزا لەبواری پرسی ژن، ئەحمەد ئەسکەندەری و بەیان ناسح باس لە هۆکاریی بێدەنگی کوردەکان دەکەن سەبارەت بە هەڵمەتی بەرفراوانی دژ بە گێچەڵی سێکسیی (#metoo).

ئەوان هەروەها باس لە ئەزموون و بەسەرهاتی خۆشیان دەکەن و باس لەوە دەکەن کە شکاندنی بێدەنگیی بەرامبەر بە تاوانە سێکسییەکان چەندە گرنگە و بۆچی.

بۆ درێژەی ئەم باسە گوێ لە فایلە دەنگییەکە بگرە!