NNSROJ: ئەمە تەوەری سمینارێک بوو کە ئەمڕۆ یەکشەممە٤ی ئۆکتۆبر، بە دستپێشخەری ناوەندی ڕۆشنبیری ڕووناکی لە سوید بۆ “ئەحمەد ئەسکەندەری”، شارەزا و لیکۆڵەر لەسەر بارودۆخی کوردستان و ئیران و “ئەحمەد لبادی”، چالاکی سیاسی کورد ڕێکخرا و کۆمەڵێک لە کوردانی نیشتەجێی ستۆکهۆڵم و دەوروبەری، لە ئەی بی ئێفی ئەم شارە بەشداریان تێداکرد.