بۆ دیتنی وتارەکە بە پی‌دی‌ئێف لە گۆڤاری مەڵبەند ژمارە ٩٥ کلیکی ئێرە بکە
هه‌رله‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی راپه‌ڕینی شاره‌کانی کوردستانه‌وه تایبه‌تمه‌ندییه‌ک ده‌رکه‌وت که وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی ڕۆژه‌کانی ڕاپه‌ڕینی گه‌وره‌ی 1979-1978بوو له‌دژی رژیمی شا له‌ئێران. خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری، کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه، شێعر‌و وتارخوێندنه‌وه، ڕێپێوان‌و سه‌فه‌ری به‌کۆمه‌ڵ له‌شارێکه‌وه بۆشارێکی‌تر بۆ ده‌ربڕینی هاوخه‌می و هاوخه‌باتی له‌گه‌ڵ که‌س‌وکارو بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی کوردستان. ئه‌مانه‌ن بیره‌وه‌رییه‌کانی ئێمه له‌و ڕۆژه مێژووییانه.
سه‌رنجڕاکێشترین به‌شی ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه، هاوده‌نگی و به‌پشتیوانی یه‌کتره‌وه‌هاتنی یه‌ک له‌دوای‌یه‌کی شاره‌کانی کوردستانه به شێوه‌یه‌کی زۆردیارو به‌رچاو. لووتکه‌ی ئه‌م خه‌باته مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری رۆژی 16ی‌گه‌لاوێژ (7/8/2005) بوو که له هه‌موو جیهان ده‌نگی دایه‌وه و گه‌لی کورد له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نیشانیاندا که به باشی ئه‌زانن که‌ڵک له‌شێوه‌ی هێمنانه‌ی خه‌بات و نافه‌رمانی مه‌ده‌نی وه‌رگرن. سه‌ره‌ڕای توندوتیژی رژیم به‌رامبه‌ر به‌لاوان و تێکۆشه‌رانی شاره‌کان و کوژرانی ژماره‌یه‌ک له‌ڕۆڵه‌کانیان، خه‌ڵکی کوردستان سه‌لماندیان له‌کاتێکدا که نایانه‌وێت شه‌ڕ و توندوتیژی بگرنه پێش، ته‌سلیمی داگیرکه‌ران و کۆنه‌په‌رستانیش نابن.
دیارده‌ی هاوخه‌باتی شاره‌کانی کوردستان له‌گه‌ڵ یه‌کتر وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی رۆژه‌کانی سه‌ختی خه‌باتی دژبه رژێمی پاشایه‌تییه که هه‌رکات شارێک شه‌هیدی ئه‌دا، به هه‌زاران که‌س له شاره‌کانی دیکه‌وه ده‌چوون بۆ به‌شداری ڕێوره‌سمی ناشتن و هه‌روه‌ها ده‌ربڕینی هاوسه‌نگه‌ری و هاوخه‌باتی‌خۆیان. یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی له‌م چه‌شنه به‌هاری ساڵی 1978 له‌مه‌هاباد و له کاتی ناشتنی ته‌رمی عه‌زیزی یوسفی خه‌باتکاری له‌مێژینه‌و زیندانی سیاسی چه‌ندین‌ساڵه‌بوو که به‌داخه‌وه چه‌ندرۆژ پاش ئازادبوونی و له‌ئه‌نجامی نه‌خۆشی‌و دژواری زیندان گیانی له‌ده‌ست‌دابوو. وتاری هه‌رده‌م له‌بیرماوی به‌ڕێز مامۆستا شێخ‌عزالدین‌حوسه‌ینی و که‌ش‌وهه‌وای شۆڕشگێڕانه‌و هاوده‌نگی جه‌ماوه‌ری به‌شدار له‌هه‌موو شاره‌کانی کوردستانه‌وه تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ی سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی راپه‌ڕینی دژبه رژێمی شابوو له‌کوردستان.
کوژران‌و سووکایه‌تیکردن به شه‌هید شوانه
وه‌ک هه‌مووان ئاگادارن سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌ی ئه‌مجاره به‌وه ده‌ستی‌پێکردکه رۆژی 9/7/2005 شوانه‌ی سه‌یدقادر له‌مه‌هاباد کوژراو ته‌رمه‌که‌ی سووکایه‌تی پێکرا. خه‌ڵکی شاره‌کانی کوردستان ده‌ستیاندایه خه‌باتێکی هێمنانه بۆ پشتگیری له خواسته ڕه‌واکه‌یان و بۆ به‌رجه‌سته‌کردنی بارودۆخی کوردستان و ئه‌و سته‌مه‌ی که‌به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد ده‌کرێت.
نه کوشتنی لاوانی کوردستان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه دیارده‌یه‌کی نوێیه، نه سووکایه‌تیکردن به ته‌رمی شه‌هیدانی کوردستان. به‌ڵام چه‌ند لایه‌نێکی ئه‌م رووداوه تایبه‌تمه‌ندییه‌که‌مان بۆ ده‌رده‌خات؛
ئه‌وتوندوتیژییه‌ی هێزه‌چه‌کداره‌کان له‌به‌رامبه‌ر شوانه‌و پاشان خۆپیشانده‌رانی شاری مه‌هابادو سه‌رجه‌م شاره‌کاندا نواندنیان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو دڕندانه‌و دژی‌ئینسانی‌بوو. ته‌نانه‌ت له‌هێندێک له‌شاره‌کان بۆ نموونه له‌شاری سه‌قز به‌ئاشکرا ده‌ست‌وپێوه‌نده‌کانی رژیم کاری وایان‌کرد که‌زه‌مینه‌ی هێرشی توند بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران و ته‌قه‌کردن خۆشبکات.(سووتاندنی مزگه‌وتی حوسه‌ینییه‌ی شیعه‌کان)
سووکایه‌تیکردن به ته‌رمی شوانه نه‌ک هه‌ر تاوانکارییه‌ک‌بوو به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی کورد، به‌ڵکوو وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی کاری له‌وچه‌شنه‌بووه که پێشتریش زۆرجاران له‌لایه‌ن رژیمی پاشایه‌تیدا کرابوو. دیکتاتۆره‌کان له‌زۆر شوێنی دونیا به‌ته‌رمی پیرۆزی شۆرشگێران و خه‌باتکارانێک که خۆشه‌ویستی خه‌ڵک بوون سووکایه‌تییان کردووه و به‌م چه‌شنه جگه‌له‌وه‌ی که رواڵه‌تی دژی‌ئینسانی خۆیانیان زیاتر ده‌رخستووه، ڕق‌وتووڕه‌یی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکیشیان بۆ لای خۆیان راکیێشاوه.
بارودۆخ‌و زه‌مینه‌ی رووداوه‌کان
له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌م راپه‌رینه جه‌ماوه‌رییه‌دا ناوچه‌که هێندێک گۆڕانکاری به‌خۆوه دیبوو و هه‌روه‌هاش ئاڵ‌وگۆره‌کانی پاش رووخانی رژیمی صدام که‌ش‌و هه‌وایه‌کی تازه‌یان هێنابووه ئاراوه. به‌هۆی نزیکی‌و هات‌وچووی زۆر‌و له‌ڕێگای ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌وه باری سه‌قامگیری باشووری کوردستان کاردانه‌وه‌یه‌کی زۆری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌بوو؛ هێوربوونه‌وه‌ی بارگرژی نێوان هێزه سیاسییه سه‌ره‌کییه‌کان، گه‌شه‌ی ئابووری و سه‌رکه‌وتنی سیاسی، چالاکی و خه‌باتی فه‌رهه‌نگی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌کردنی بزووتنه‌وه‌ی ژنان، هه‌موو ئه‌مانه کاردانه‌وه‌ی خۆیان له‌سه‌ر گه‌لی کورد له‌م به‌شه‌ی کوردستان هه‌بوو.
له‌ئاستی ئێران‌دا به‌ره‌ی ناسراوبه ریفۆرمخواز تووشی شکست‌ببوو و کۆنسێرڤاتیڤه‌کان به‌سه‌ر هه‌موو ناوه‌نده گرینگه‌کاندا زاڵ‌ببوون‌و کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ته‌ریک که‌وتبووه‌وه. به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به وزه‌ی ئه‌تومی‌و پیتاندنی ئوران‌یۆم فشارێکی زۆر که‌وتبووه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران که هێشتاش هه‌ربه‌رده‌وامه.
له‌ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌ره‌ککۆماری نوێ‌دا له‌لایه‌که‌وه به‌ره‌ی کۆنخواز هه‌موو سه‌رچاوه‌کانی هێزوده‌سه‌ڵاتی خۆی خسته‌گه‌ڕ بۆ شکست‌هێنان به لایه‌نی رێفۆرمخواز و ته‌نانه‌ت به که‌سێکی ناودار و به‌ده‌سه‌ڵاتی وه‌کوو هاشمی ره فسه‌نجانیش؛ له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه کۆماری ئیسلامی به‌مه‌به‌ستی ڕاکێشانی خه‌ڵک بۆسه‌ر سندووقی‌ده‌نگدان، سه‌ره‌رای هه‌موو فرت‌وفێڵێک له خودی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا به‌ره‌ی کۆنخوازی‌توندڕه‌و ئه‌و دروشمانه‌یان هێنایه گۆڕ که له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی رژیمدا گوترابوو! واته به‌ڵێن‌و واده‌ی به‌شداری «مصتضعفین» له‌ده‌سه‌ڵاتداو باشکردنی باری ژیانی بێبه‌شان و هه‌ژاران. پاش ۲۶ساڵ ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ئه‌م دروشمه چییه زیاتر له راگه‌یاندنی شکستێک بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکدا؟
له‌وه‌ها بارودۆخێکدا بوو که خه‌ڵکی کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی زۆر به‌رچاو له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا به‌کۆماری ئیسلامی‌یان گوت «نهٔ»!
به‌پێی ئاماری ره‌سمی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران له خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کاندا (به‌هاری 2005) رێژه‌ی به‌شداری به‌م شێوه‌یه‌بووه:
ئوستانی کوردستان 24.96٪ ئازربایجانی رۆژئاوا 37.15٪ کرماشان 51.20٪ ئیلام 66.76٪ هه‌روه‌ها ئاکامی هه‌ڵبژاردن له چه‌ند شارێک به‌م شێوه‌یه بوو:
بۆکان 11.87٪ مه‌هاباد 15.11٪ سه‌قز15.90٪ مه‌ریوان 17.98٪ سنه20.28٪ ورمێ 41٪، کرماشان 54.4٪) با ئه‌وه‌ش بزانین که به‌شێکی زۆری ده‌نگده‌رانی ئه‌م‌شارانه که‌سانی سه‌ربه دام‌و ده‌زگاکانی رژیمن که له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستانه‌وه هاتوون ویان داروده‌سته‌ی خۆدی کۆماری ئیسلامین.
ئاشکرایه که نه‌ک هه‌ر ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌ڵکوو هیچ‌کام له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ناتوانن له‌م راستییه خۆلابده‌ن که خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وانیان ره‌ت‌کردووه‌ته‌وه. نه‌سه‌ره‌ک کۆمار به‌هی‌خۆیان‌ده‌زانن نه هیچ‌کام له کاربه‌ده‌ستانی دیکه.
لێره‌دا پرسیارێک دێته‌پێش که بۆچی ئه‌و هه‌موو توندوتیژییه به‌کارهێنرا له‌کاتێکدا که له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه جگه‌له خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی هێمنانه‌ی داواکارییه‌کان هیچ کارێکی‌دیکه نه‌کرابوو. خودی داواکارییه‌کانیش ئاسایی‌ترین داوای شارۆمه‌ندان‌و هاووڵاتیان بوو که ته‌نانه‌ت له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستیشدا هێنانه مه‌یدانی ئه‌و خواستانه نابنه‌هۆی ئه‌و رێژه‌یه له زه‌بروزه‌نگ و توندوتیژی:
– ئازادکردنی گیراوه‌کان،
– دادگایی‌کردنی بکوژانی شوانه‌و خۆپێشانده‌رانی شاره‌کانی دیکه‌و هه‌روه‌ها ئه‌وکه‌سانه‌ی فه‌رمانی ته‌قه‌کردنیان‌دابوو،
– ئاسایی‌کردنه‌وه‌ی بارودۆخی شاره‌کانی کوردستان،
– رێزگرتن له مافه‌کانی گه‌لی کورد.
ئه‌مه بوون خواسته‌کان و دروشمه‌کانی جه‌ماوه‌ری شاره‌کانی کوردستان به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ک له نێو خۆپیشانده‌راندا بووبێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌قه‌یه‌ک کرابێت. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا به‌پێی ئاماری ره‌سمی له‌لایه‌ن به‌رپرسی ده‌سته‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی مه‌جلیسی شورای ئیسلامییه‌وه که‌بۆ توێژینه‌وه نێردرابوونه مه‌هابادو سنه، له‌ئاکامی ئه‌م رووداوانه‌دا نزیکه‌ی ۵۰۰ که‌س گیران. ژماره‌ی کوژراوه‌کانیش له ده‌که‌س تێپه‌ڕبوون.
کاربه‌ده‌ستان چی‌یان به‌د‌سته‌وه‌یه؟
به‌لێکدانه‌وه‌ی وته‌کانی به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی له‌رۆژه‌کانی پاش ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانانه و هه‌روه‌ها به به‌راوردکردنی ئه‌وه‌ی که سه‌ره‌ککۆماری تازه ئه‌زموونی راسته‌وخۆی هه‌یه له سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکی کوردستاندا(ئه‌وکاته‌ی که له قه‌رارگای ره‌مه‌زان به‌رپرس‌بوو یان ئه‌و ماوه‌یه‌ی که راوێژکاری ئوستاندار [پارێزگار] بوو له شاری سنه)، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که خه‌ریکی پلانێکن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ داواکارییه‌کانی گه‌لی کورد.
په‌یتا په‌یتا له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه باس له جیاوازیخوازی کورده‌کان و له‌ت‌له‌ت‌کردنی وڵات‌کراوه. ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ته‌نانه‌ت به‌چه‌ن کوردێکی لایه‌نگری خۆیان له مه‌جلیسی ئێرانی گوتبوو که پێویست‌ناکات ئاڵ‌وگۆڕه‌کانی کوردستانی عێراق و بوونه سه‌ه‌ککۆماری جه‌لال تاڵه‌بانی بده‌ده‌وه به‌چاوی مندا! به‌رپرسێکی دادگای باڵا له ئازربایجانی ڕۆژئاوا به‌شێوه‌یه‌کی بێوێنه ڕایگه‌یاند که ژماره‌یه‌کی زۆر له‌هێزه‌کانی ڕژیم کوژراو و برینداربوون. ئه‌مه له‌کاتێکدا که له خۆپیشاندانه‌کانی شاره‌کاندا له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه ته‌قه له هیچکه‌س نه‌کراوه. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیش تێکهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌بووبێت ئه‌وا له‌سه‌رجه‌می ته‌قه‌و پێکدادان له‌ناوچه‌کانی سه‌رسنوور له چه‌ند مانگی رابردوودا ته‌نها سێ‌که‌س کوژراون.
هاوکات دوو تێکۆشه‌ری کورد ئیسماعیل‌محمدی‌و محمد پێنجوێنی له سه‌ره‌تای مانگی سیپتامبردا له زیندانی ورمێ له‌کاتێکدا ئێعدام‌کران که زیاتر له‌دووساڵ بوو له زینداندابوون.
ئاله‌م هه‌ل‌ومه‌رجه‌دا و به‌م هه‌ڵوێست‌و بۆچوونه‌وه و به‌وهه‌موو تاوانه‌وه که له‌کوردستان کردوویانه له‌تاران هاوکات خه‌ریکی کۆبوونه‌وه‌ن بۆئه‌وه‌ی بزانن به‌یارمه‌تی «پسپۆڕانی کورد» به‌واتای خۆیان «چاره‌سه‌رێک بۆ کێشه‌ی کورد بدۆزنه‌وه»! ئه‌مه سه‌یر نییه له‌کاتێکدا هێشتا ژماره‌یه‌کی زۆر خۆپیشانده‌رانی شاره‌کانی کوردستان له‌زیندان‌دان و هێشتاش کاربه‌ده‌ستان ته‌نانه‌ت ئاکامی سه‌فه‌رو لێکۆڵینه‌وه‌ی نوێنه‌رانی خۆیان بۆ کوردستان بڵاونه‌کردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن شوانه له‌سه‌ر چی‌کوژراو ره‌وتی رووداوه‌کان بۆ به‌و ئاراسته‌وه‌چوو، که‌سانێک زۆر به‌خۆشییه‌وه و وه‌ک ئه‌وه‌ی «نه‌بای هاتبێت‌و نه‌باران» بۆخۆیان‌و له ژێر چاوه‌دێری هه‌مان ئه‌و که‌سانه‌دا که فه‌رمانی کوشت‌وبڕی خه‌ڵکی کوردستانیان ده‌رکردووه، کۆبوونه‌وه‌ده‌که‌ن و بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد ده‌گه‌ڕێن. ئه‌ی شوانه‌و ئه‌وکه‌سانه‌ی له‌خۆپیشاندانه‌کاندا به‌بێ هیچ تاوانێک کوژران، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئێعدام‌کران، ئه‌ی ئه‌وهه‌موو زیندانییانه، ئایا کورد گوته‌نی هه‌مووی وه‌ک به‌فره‌که‌ی پاره‌که بڕۆن؟
راسته‌ئێستا به‌داخه‌وه به‌ره‌یه‌ک، ناوه‌ندێک یان نوێنه‌رایه‌تییه‌کی یه‌کگرتوو بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی خواسته‌کانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات له‌ئاراردا نییه‌و به‌داخه‌وه هێزه‌سیاسییه‌کان نه‌یانتوانییوه له‌ده‌وری پلاتفۆرمێکی هاوبه‌ش کۆببنه‌وه، به‌ڵام هێشتا به‌ۆحاڵه‌ش ئه‌گه‌ر که‌سانێک هه‌ر به‌هۆی نیشته‌جێ‌بوون له‌تاران و نزیک‌بوون له ده‌سه‌ڵات بکه‌ونه ئه‌و چه‌شنه جم‌وجۆڵانه ئه‌وا ناتوانن زۆر بڕۆن. هیچ چاره‌سه‌رێک به‌بێ پێداگرتن له‌سه‌ر مافه‌ڕه‌واکانی گه‌لی‌کورد و لانیکه‌م لێکۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه‌ی که له‌م مانگانه‌ی دواییدا کراون گونجاو نییه.
کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌وا بیست‌وشه‌ش ساڵه خه‌ڵکی کوردستان ته‌فره‌ئه‌دات. پاش به‌ڕێوه‌چوونی یه‌که‌م خولی وت‌ووێژی ره‌سمی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حکوومه‌ت له‌ساڵی 1980دا‌و پاش خۆگرتنه‌وه‌ی ئه‌رته‌ش و سپا له‌کوردستان، گوتیان ئێمه به‌مه‌به‌ستی گه‌مارۆدان ناردوومانه‌بۆ گفت‌وگۆ؛ خۆ هه‌موو دونیایش ئاگاداره که‌چۆن به‌ناوی «چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کوردستان» داویان دانا بۆ دوکتور قاسملو و هاورێکانیان له ڤییه‌ننا و له‌سه‌ر مێزی گفت‌وگۆ کوشتنیان. به‌پێی زانیاری به‌نی‌سه‌در یه‌که‌م سه‌ره‌ککۆماری ئێران که‌ئێستا له‌پاریس نیشته‌جێیه، سه‌ره‌ککۆماری تازه‌ی کۆماری ئیسلامی واته ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له‌ناو ئه‌و تۆڕه‌دا بووه که ساڵی 1989 گه‌ڵاڵه‌ی تێرۆری دوکتور قاسملووی داناوه.
شێوه‌ی تازه‌ی خه‌بات هاتنه‌مه‌یدانی خه‌ڵک
له‌ئاکامی گه‌شه‌ی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیدا خه‌ڵک هه‌ۆڵیانداوه له‌هه‌موو شێوه‌کانی خه‌بات که‌ڵک‌وه‌ربگرن وله‌هه‌مانکاتیشدا له خواسته بنچینه‌ییه‌کانی خۆیان پاشگه‌زنه‌بنه‌وه. پاش کوژران‌و سووکایه‌تیکردن به شوانه، خه‌ڵک هاتنه‌مه‌یدان و نه‌یانهێشت ئه‌وکاره دزێوه‌ی هێزی داگیرکا‌ر که له‌راستیدا سووکایه‌تی کردن بوو نه‌ک هه‌ر به‌ته‌رمێک و به‌بنه‌ماڵه‌یه‌ک به‌ڵکوو به‌میلله‌تێک، هه‌روا به ئاسانی تێپه‌ڕببێت. رێکخراوه‌ی مه‌ده‌نی پارێزگاری له مافی مرۆڤ، مافی ژنان، مافی کرێکاران و مافی منداڵان به‌شێوه‌یه‌کی زۆر به‌رجه‌سته بوونه ناوه‌ندێک بۆ کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵک و ده‌ربرینی ئاشکرای ناره‌زاییه‌کان.
به‌هۆی چالاکبوونی ئه‌م رێکخراوانه‌وه پێشتر کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه به‌بۆنه‌ی یادکردنه‌وه‌ی جارنامه‌ی مافی مرۆڤ، رۆژی یه‌کی ئه‌یار، رۆژی ژنان، رۆژی جیهانی منداڵان (که هه‌فته‌ی رابردوو له‌شاری سنه به‌شێوه‌ی رێپێوان، وتارخوێندنه‌وه و خۆپیشاندان به‌رێوه‌چوو) و هتد به‌ڕێوه‌چووه‌و جه‌ماوه‌رێکی زۆریان له‌ده‌وری خۆیان کۆکردوه‌ته‌وه. نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له کوردستان – که چه‌ندین ساڵ پێشتر وه‌کوو ره‌وتێکی خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌ڵکی لێوه‌رگیرابوو- دیسانه‌وه بووه‌ته به‌رنامه‌ی رۆژی جه‌ماوه‌ر.
له‌به‌ره‌ی سیاسی‌دا له‌ناوخۆی ئێران، چه‌ند ساڵێک بوو که‌لایه‌نگرانی کوردی خاته‌می‌و ره‌وتی ریفۆرمخوازی ئێران ده‌یانه‌ویست به خه‌ڵک بسه‌لمێنن که گوایه ره‌وتی چاکسازیخواز لایه‌نگری به‌ره‌سمی ناسینی مافه‌کانی گه‌لی کورده و هه‌ربۆیه نه‌ک هه‌ر له‌و هه‌شت ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خاته‌می به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مساڵی سه‌ره‌ککۆماریشدا زۆریان هه‌وڵدا بۆ ڕاکێشانی ده‌نگده‌رانی کورد بۆ سه‌رسندووقه‌کان. وه‌ڵامی ده‌نگده‌ران زۆر روون‌بوو: هیچ‌کام له‌باڵه‌کانی کۆماری ئیسلامی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواسته ره‌واکانی گه‌لی کوردنین و له‌کاتی سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکدا هه‌ردووباڵه‌که هاوده‌نگ‌بوون! له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵی رابردوودا باڵی ریفۆرمخواز و خودی خاته‌می قه‌ت خۆی له‌خواسته‌کانی خه‌ڵکی کورد نزیک‌نه‌کرده‌وه‌و بگره له‌هه‌موو بۆنه‌یه‌کدا جه‌ختی کردووه له‌سه‌ر ڕه‌وابوونی قانونی ئه‌ساسی و سیاسه‌ته‌کانی رژیم له‌کوردستان.
خه‌ڵک باش ده‌زانن که له‌ماوه‌ی زیاد له‌ده‌ساڵی رابردوودا ئێعدامی تێکۆشه‌رانی سیاسی ته‌نها له کوردستان به‌ڕێوه‌چووه و له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ئه‌گه‌ر حوکمی ئێعدامیش ده‌رچووبێت بۆ زیندانیانی سیاسی، ئه‌وا حوکمه‌که به‌ڕێوه‌نه‌چووه. ئایا خه‌ڵکی کوردستان ناتوانن بڵێن که ئه‌م شێوه‌یه هه‌ڵس‌وکه‌وت کردن له‌گه‌ڵ خه‌باتگێرانی کورد‌و به‌وچه‌شنه ته‌قه‌کردن له‌جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر که هێمنانه له شاره‌کان خه‌ریکی رێپێوان بوون، ته‌نها له رژیمێکی داگیرکه‌ر ده‌وه‌شێته‌وه؟ ئایا ئه‌وه‌ی که نه‌رمترین داخوازی‌و هێمنانه‌ترین شێوه‌ی خه‌بات واته رێپێوان‌و مانگرتنی گشتی به‌توندترین شێوه وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه خۆی به‌ڵگه‌یه‌ک نیه بۆ ئه‌م بوچوونه؟
کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ده‌یانه‌وێت چاو به‌سه‌ر ئه‌وراستییانه‌دا بقووچێنن که له‌په‌نای ئه‌وانه‌وه و له باشووری کوردستان بارودۆخه‌که ره‌وتێکی دیکه‌ی گرتووه که کاردانه‌وه‌ی زۆریان له‌سه‌ر به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان هه‌بووه‌و ده‌بێت؛ هه‌روه‌ک نموونه‌یه‌ک، له‌وێ زمانی کوردی بووه‌ته زمانی ره‌سمی وڵات و لێره‌ش هێشتا هه‌ر له‌سه‌ر ماده‌ی پازده‌ی قانون‌اساسی ده‌رۆن که هیچ مافێک بۆ گه‌لی کورد ناسه‌لمێنێت ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت که «که‌ڵک له زمانه محه‌للی‌و قه‌ومییه‌کان وه‌ربگیرێت»، که ئه‌وه‌تا پاش 26 ساڵ هێشتا هه‌ر «که‌ڵکی» لێوه‌رنه‌گیراوه!
هه‌رچه‌ند که هێندێک لایه‌نی سه‌ربه به‌ره‌ی ریفۆرمخوازه‌کان له ئێران زۆریان هه‌وڵدا داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی کورد له‌چوارچێوه‌ی قانون‌اساسی ئێران‌دا بهێڵنه‌وه، به‌ڵام به‌خۆشییه‌وه و به تایبه‌ت له‌م ساڵ و مانگانه‌ی دواییدا خه‌ڵک نیشانیاندا که راده‌ی داواکارییه‌کانیان وا نزم ناکه‌نه‌وه‌و رازی نابن به قانون اساسی‌یه‌ک که ته‌نانه‌ت له‌ناو خودی رژیمی ئێرانیشه‌وه ده‌نگی ناره‌زایی‌و داوای ئاڵ‌وگۆرکردن تێیدا به‌رزبووه‌ته‌وه.
رۆڵی هێزه‌سیاسییه‌کان و ره‌وه‌ندی کوردی له تاراوگه
زۆربه‌ی هه‌ڵسووراوانی سیاسی ده‌یسه‌لمێنن که رووداوه‌کانی ئه‌م دواییانه رووداوی خۆهه‌ڵقوڵاو له‌ناو جه‌رگه‌ی خه‌ڵکه‌وه‌بوو. واته به‌پلان‌و به‌رنامه‌ی هیچ‌کام له هێزه‌سیاسییه‌کانی کوردستان نه‌هاته‌ئاراوه. چالاکانی کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی و سیاسی ناوه‌وه‌ی وڵات – که بێگومان ژماره‌یه‌کیان لایه‌نگران و بگره که‌سانی نزیکی ئه‌م یان ئه‌و رێکخراوی سیاسی‌بوون – له به‌رامبه‌ر ره‌وتی رووداوه‌کاندا توانیان به‌باشی هه‌ڵوێست بگرن و سه‌رهه‌ڵدانه‌کان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌ک ببه‌ن که زۆرترین ده‌سکه‌وت و که‌مترین زه‌ره‌رو زیانی هه‌بێت بۆ خه‌ڵک. گومان له‌وه‌دا نییه که ئه‌وانیش چاوه‌ڕوانی ئه‌و وه‌ڵامه تونده‌و ئه‌و شێوه نامرۆڤانه‌یان نه‌ده‌کرد له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌و له‌وانه‌یه پێیان‌وانه‌بووبێت که به‌وچه‌شنه ته‌قه له خۆپیشاندانی هێمنانه بکرێت. به‌ڵام دیاره کۆماری ئیسلامی پلانێکی دیکه‌ی هه‌بوو.
هه‌ڵوێستی هێزه‌سیاسییه‌کان پاش ده‌ستپێکردنی راپه‌ڕینه‌که بریتی‌بوو له راگه‌یاندنی په‌یتا په‌یتا و ورد له‌سه‌ر ره‌وتی خۆپیشاندانه‌کان له شاره‌کان. ئه‌وه‌ی که جێگای پرسیار بوو بڵاوکرنه‌وه‌ی ده‌نگ‌و باسه‌کان بوو به ئیمزای هاوبه‌شی حیزبی‌دیموکراتی کوردستان‌ئێران(حدک)، کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران (کۆمه‌ڵه‌ی ش.ز) له‌گه‌ڵ دوو لایه‌نی سیاسی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی که نه‌که‌سیان له‌کوردستان هه‌یه که‌لانیکه‌م یه‌کێکیان رابردووی دۆستایه‌تییان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورددا نه‌بووه و به‌ڵکوو به پێچه‌وانه پشتگیری‌یان له سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی‌ئێران کردووه. خۆ ئه‌گه‌ر ئیمزای ئه‌م چوار لایه‌نه له‌سه‌ر بڵاوکراوه‌یه‌ک بۆ جه‌ختکردن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستێکی سیاسی دیاریکراوبایه، ئه‌وا تێگه‌یشتن له مه‌به‌سته‌که ئاسان‌ده‌بوو. به‌ڵام بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگ‌وباسی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن دووهێزی سیاسیه‌وه که له‌کوردستان خاوه‌نی ڕیکخستن‌و که‌سانی هه‌ڵسووڕاون و بنکه‌ی دیاریکراوی کۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه له‌گه‌ڵ دووهێز که هیچ‌کام له‌وانه‌یان نییه هێندێک جێگای پرسیاربوو. گه‌لۆ داخوا ده‌بێت پێویست‌بوونی ئه‌و شێوه هاوکارییه له‌چییه‌وه سه‌رچاوه‌بگرێت!
له‌لایه‌کی دیکه‌وه بۆنموونه یه‌ک له‌م رێکخراوانه واته «چریکهای‌فدایی اکثریت» هاوکات که ئه‌و بڵاوکراوه هاویه‌شه‌یان له‌سه‌ر سایته‌کانیان داده‌نا، له‌په‌نای ئه‌وه دا هه‌ڵوێستی ره‌سمی خۆیان له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کوردستان‌و داواکارییه‌کانی ده‌نووسی که لانیکه‌م زۆر نزیکایه‌تییکه‌ی زۆری نه‌بوو له‌گه‌ڵ حدک و کۆمه‌ڵه‌ی‌ش.ز.
کۆمه‌ڵه- ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی‌کۆمۆنیستی ئێران‌یش (کۆمه‌ڵه‌حکا) له‌لای خۆیه‌وه ده‌نگ‌و باسه‌کانی بڵاوده‌کرده‌وه و زۆری پێنه‌چوو داوای مانگرتنی گشتی هێنایه گۆڕ له‌سه‌رانسه‌ری کوردستان. ئه‌م بانگه‌وازه که بۆ ڕۆژی 16ی‌گه‌لاوێژ واته 7ی‌مانگی هه‌شتی 2005 ڕاگه‌یه‌ندرابوو به‌شێوه‌یه‌کی زۆر به‌رچاو له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه‌وه پێشوازی لێکراو ئه‌م‌رۆژه چووه ناو مێژووی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری کوردستانه‌وه. حدک له‌سه‌ر ئه‌م مانگرتنه به‌ته‌واوی بێده‌نگییه‌کی پرسیارهێنه‌ری گرته‌پێش. له‌لایه‌ن حیزبێکه‌وه که‌خۆی به‌گه‌وره‌ترین رێکخراوی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان داده‌نێت، ئه‌مه جێگای پرسیاربوو که چۆن بێده‌نگه له‌سه‌ر پرسێک که گه‌لی کورد به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رانسه‌ری پشتگیری‌لێکردو جگه‌له‌وه‌ش کاردانه‌وه‌یه‌کی زۆری هه‌بوو بۆده‌ره‌وه‌ی کوردستان. کۆمه‌ڵه‌ی‌ش.ز له‌بڵاوکراوه‌یه‌کی زۆر چاوه‌رواننه‌کراودا ئه‌وه‌ی ره‌تکرده‌وه که به‌ناوی کۆمه‌ڵه‌وه داوای مانگرتن کرابێت، به‌ڵام ئێواره‌ی هه‌مان رۆژی 16ی گه‌لاوێژ رێکخراوی مه‌هابادیان سه‌رکه‌وتووبوونی مانگرتنه‌که‌ی راگه‌یاند! پژاک و چه‌ندین لایه‌نێکی‌دیکه پشتگیری خۆیان له مانگرتنه‌که راگه‌یاند. له‌م نێوه‌دا یه‌ک دوو ڕێکخراوی چه‌پی ئێرانی پشتگیرییان‌کرد له‌مانگرتنه‌که؛ به ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه که ئه‌وانه نه‌ک هه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کوردستان به کۆنه‌پرست‌و دواکه‌وتووداده‌نێن به‌ڵکوو هیچ‌دیارده‌یه‌کی کوردستانیان قبووڵ‌نیه و به‌ده‌ستکردی ناسیۆنالیستی پاشکه‌وتووی کوردی ده‌زانن. خه‌ڵکی کوردستان له‌و به‌ناو پشتگیرییکردنه زۆریش بێزارن له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌به‌ست پروپاگه‌نده‌ی حیزبی بوو تا پشتگیری‌کردن له‌بزووتنه‌وه‌یه‌کی دیاریکراو.
ره‌وه‌ندی کوردی رۆژهه‌ڵات له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که زۆر به‌گه‌رم‌وگۆڕی به‌شداری خۆپیشاندانه‌کانیان‌کرد جگه‌له یه‌ک‌دوو خۆپیشاندانی هاوئاهه‌نگ نه‌یانتوانی به‌شیوه‌یه‌کی یه‌کده‌نگ‌و یه‌کگرتوو له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه چالاک‌بن. به‌داخه‌وه ئه‌و یه‌کپارچه‌ییه‌ی خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستان نه‌یتوانی له‌ده‌ره‌وه هاوتایه‌کی هه‌بێت و هێزوتواناکان به پرژوبڵاوی مانه‌وه‌و کاردانه‌وه‌یه‌کی زۆریان نه‌بوو. دیاره حیزبه‌کان هه‌رکامه‌و به‌پێی توانای خۆی هه‌وڵیدا ده‌نگ‌وباسه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌و به‌ڵام به‌تایبه‌ت به ڕه‌چاوکردنی بارودۆخی باشووری کوردستان چاوه‌ڕوانییه‌کی زۆر هه‌بوو که یه‌کگرتوویی لانیکه‌م له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بگونجێت.
له‌نێو لاه‌نگرانی هێزه‌سیاسییه‌کاندا هه‌رچه‌شنه هاوکارییه‌ک گرێدراوه به‌هه‌ڵوێست و ڕێککه‌وتنی حیزبه‌که‌یان له وڵات. به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه که ئایا نه‌ده‌کرا – ئایا ناکرێت – ناوه‌ندێک یان ڕێکخراوێک یان به‌ره‌یه‌ک له تێکۆشه‌رانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێک‌بێت بۆ هاوکاریکردن له چوارچێوه‌یه‌کی دیاریکراودا و بۆ ئامانجێکی دیاریکراو؟ به‌بروای من ئه‌وه ده‌گونجاو ئێستاش هه‌ر ده‌کرێت چه‌ند خاڵێکی سه‌ره‌کی دیاری‌بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته چوارچێوه‌یه‌ک که هه‌موو ئه‌وکه‌سانه له‌ده‌وری خۆی کۆبکاته‌وه که ئه‌وخاڵانه‌یان لا په‌سه‌نده.
له‌کۆتاییشدا گله‌ییه‌ک
خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کورستان چاوه‌روانی پشتیوانی وپشتگیری بوون هه‌م له‌لایه‌ن ئازادیخوازانی ئێرانی و هه‌میش . . . له‌لایه‌ن هه‌موو گه‌لی کورده‌وه له سه‌رانسه‌ری کوردستان.
له‌ئاستی ئێران‌دا به‌ره‌ی ڕاست داوامان‌لێده‌که‌ن سوێند بخۆین به‌ته‌واوه‌تی خاکی ئێران‌و به‌وه‌ی که‌جیاوازیخوازنین. به‌لای ئه‌وانه‌وه ئه‌مه فیتی بێگانه‌یه ده‌نا ئه‌وسته‌مه که له مه‌هاباد و سه‌قز وسنه‌ده‌چێت هه‌رهه‌مان سته‌میش له شاره‌کانی دیکه‌ی ئێران‌یش د‌ه‌چێت! به‌ره‌ی چه‌پ و ناوه‌راستیش، یه‌ک دوو ڕیزپه‌ڕی لێده‌رچێت، دڵیان خۆشه به‌م بزووتنه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ره‌تایه‌ک بێت بۆ شۆڕش له‌هه‌موو ئێران و بۆ رووخاندنی کۆماری ئیسلامی بکات. هه‌ڵبه‌ت هه‌رسه‌رهه‌ڵدانێک که بتوانێت هه‌نگاوێک کۆماری ئیسلامی له‌رووخان نزیک‌بکاته‌وه، زۆرباشه و پێویسته پشتگیری‌ته‌واوی لێبکرێت. به‌ڵام رژیمی ئێران له‌کوردستانه‌وه ناڕووخێندرێت و پێویستی به راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری له تاران‌و ناوه‌نده گرینگه ئابووری، پیشه‌سازی‌و سیاسییه‌کان هه‌یه.
له‌م بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه گه‌وره‌یه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا جێگای پشتیوانی گه‌رم‌و گوڕی کۆمه‌ڵانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان زۆر خاڵی‌بووه. هه‌ربه‌راستی له خۆمان‌ده‌پرسین بۆ له شاره‌گه‌وره‌کانی کوردستان، هه‌رله سلێمانی و هه‌ولێر ودهۆکه‌وه بگره هه‌تا قامیشلی و دیاربه‌کر، به هه‌زاران که‌س نه‌هاتنه‌سه‌ر شه‌قام بۆ ناره‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌رژیمی ئێران و هاوخه‌باتی بۆ ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان. نووسه‌ران، شاعیران‌و هونه‌رمه‌ندان زۆر که‌م ده‌نگیان هه‌بوو. خوێندکاران، مامۆستایان، کرێکاران و باقی توێژه‌کان چالاک نه‌بوون. چاوه‌رێ بووین نووسه‌ران‌و تێکۆشه‌رانی بواری یه‌کسانیخوازی‌و بزووتنه‌وه‌ی ژنان که هاوکات خه‌باتکاری ئازادی‌و دیموکراسیشن، زۆر زیاتر له‌وه بێنه‌پێشه‌وه.
له‌بواری به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تی کورددا هێندێک پره‌نسیپ و سه‌ره‌تا هه‌ن که پێویست‌بوو هێزه سیاسیه‌کان و هه‌روه‌ها هه‌ردوو ئیداره‌ی حکوومه‌تی هه‌رێم ره‌چاوی بکه‌ن‌و به هیچ بیانوویه‌کی دیپلۆماتیک‌و به‌بێ هیچ پارێزه‌یه‌ک نه‌ده‌با بخرێنه‌ژێرپێ.
پشتگیری‌کردن له‌م بزووتنه‌وه‌یه هه‌م ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو تێکۆشه‌رانی کوردستانه و هه‌م یارمه‌تیدانه به دۆزی کورد به گشتی و پێشخستنی بیری ئازادیخوازی. پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵات راسته‌وخۆ یاریده‌د‌ه‌ره بۆ به‌ره‌وپێشچوونی کۆمه‌ڵگا له باشووری کوردستانیش و هه‌روه‌ها له‌به‌شه‌کانی دیکه‌ش. زۆربه‌داخه‌وه له خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییانه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژماره‌ی به‌شداربووانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان زۆرکه‌مبوو.
به ڕه‌چاوکردنی رۆڵی هاوخه‌باتی و هێزوه‌رگرتنی بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کان له‌یه‌کتر، گومان له‌وه‌دا نییه که هه‌بوونی پشتیوانێکی به‌هێز له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ، ده‌بێته فشارێک له‌سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران و بارودۆخه‌که بۆ بزووتنه‌وه‌ی کوردستانی رۆژهه‌ڵات ئاسانتر ده‌کات.
ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری
پاییزی 2005