دووپات بوونەوەی مێژوو، تورکیا و کورد

مانشێتی رۆژنامەی لۆمۆند 22.03.1995

ئەرتەشی تورک لە عێراق شەڕێ کوردەکان دەکات واشینگتۆن رایگەیاند کە “تێدەگات” لە هۆکارەکانی ئۆپێراسیۆنی تەرتەشی تورکیا دژ بە بنکەکانی پ ک ک

“پێتان باشە چیتان لێبکەین؟ لە تورکیا قەڵاچۆتان بکەین یان لە عێرا‌ق؟”
Plantu 
(کاریکاتۆریستی بەناوبانگی فەرانسە)

ئەمەی سەرەوە لاپەڕەی یەکەمی رۆژنامەی لۆمۆندی شازدە ساڵ پێش ئێستایە!

سەیری ئەم هەواڵەی ڕۆژی 19.10.2011 بکەن کە ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتێرز لە برووکسێلەوە ناردوویەتی:
ڕۆژی چوارشەممە ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا و یەکییەتی ئەورووپا یەکدەنگ لەلایەن رۆژئاواوە هێرشی سەرهەڵداوانی کوردیان بۆ سەر تورکیا شەرمەزارکرد و بەم چەشنە پشتگیری خۆیان بۆ ئانکارا دەربڕی کە هێزەکانیان شاڵاوی تۆڵە ئەستاندنەوەی هەوایی و زەمینییان لە کوردستانی عێراق دەستپێکرد. 
ئەحمەد ئەسکەندەری