Why I went, What I saw? Halabja Kurdistan
By: Dr Christine Gosden, The Washington Post 11 March 1998
ئه‌م وتاره ڕۆژی ١٩٩٨/٣/١٦ به بۆنه‌ی ده‌یه‌مین ساڵیادی بۆمبارانی شیمیایی هه‌ڵه‌بجه‌وه لە کۆڕێکدا لە شاری ستۆکهۆلم خوێندمەوە،
**********************
خاتوو دوکتور کريستين گوسدين که پزشکێکی پسپۆڕی ئينگليسیيه و يارمه‌تیيه‌کی زۆری خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ی کردووه، ۱۰ سال پاش بۆمبارانی شيميايی هه‌ڵه‌بجه سه‌فه‌رێکی کردووه بۆ ئه‌م شاره و له‌سه‌ر داوای رۆژنامه‌ی واشنگتن پۆست ئه‌م راپۆرته‌ی نووسيوه؛
رۆژی ۱۶‌ی مانگی مارسی ۱۹۸۸ شاری کوردی هه‌ڵه‌بجه که له شيمالی عيراقه و دانيشتووانی ده‌گه‌یشته ۴۵۰۰۰ که‌س، که‌وته به‌ر په‌لاماری هێرشێکی ئه‌رته‌شی عيراق. ئه‌م بومبارانه هه‌تا ئێستا گه‌وره‌ترين هێرشی چه‌کی کیمیاوییه که دژبه خه‌ڵکی سيفيل به‌کارده‌هێندرێت. ئه‌و مه‌وادە شیمیاييه‌ی که به‌کار هێندران تيکه‌ڵاوێک بوون له گازی خه‌رده‌ل (که له سه‌ر پێست، چاو، ديوی ناوه‌وه‌ی لووت، گه‌روو وه‌هه‌روه‌ها سیيه‌کان شوێن داده‌نێت)، هه‌روه‌ها گازی دژبه ئه‌عصابی سارين، تابون و ڤی‌ئيکس . ئه‌و مه‌واده شیمیاييه پێست و جلوبه‌رگی خه‌ڵکی ته‌ڕ کرد، کاری کرده سه‌ر چاو و رێگاکانی هه‌ناسه‌کێشانيان و ئاو و خواردنيانی ژه‌هراوی‌کرد.
خه‌ڵکيکی زۆر هه‌ر له‌و شوێنه‌ی که لێی‌بوون که‌وتن و بوون به‌قوربانیی ده‌سبه‌جێی ئه‌و هێرشه. به‌راورد ده‌کرێت که نزيکه‌ی ۵۰۰۰ که‌س کوژرابن. به خێرايی فريای ژماره‌يه‌کی که‌م له‌و خه‌ڵکه که‌وتن ئه‌ويش له به‌رئه‌وه‌ی که گوێزرانه‌وه بۆ ئه‌مريکا، ئورووپا و يان بۆ ئێران. به‌ڵام زۆربه‌يان گه‌رانه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه. له‌و کاته‌وه، هيچ ده‌سته‌يه‌کی پزشکی، نه له عيراقه‌وه، نه له ئورووپا و ئه‌مريکا و نه له هيچ رێکخراوێکی ناونه‌ته‌وه‌يیيه‌وه ئاگايان له ئه‌نجامه‌کانی کورت ماوه و يان درێژخايه‌نی ئه‌م هێرشه شیمیاييه نه‌بووه. Gwynne Roberts که رێژيسۆری سينه‌مايه فيلمێکی به ناوی «ره‌شه‌بای مه‌رگ » (The Winds of Death) له سه‌ر ئه‌م هێرشه دروستکرد که خه‌لاتيشی وه‌رگرت. من ئه‌م فيلمه‌م بينی و کارێکی ئێجگار زۆری تێ‌کردم . Gwynne ديسان سالی ۱۹۹۷ چووه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه و زۆر نيگه‌رانیی به‌جێماوان وئه‌و که‌سانه بوو که زيندوو مابوون، له‌به‌ر ئه‌وەی زۆر نه‌خۆش بوون. تێنه‌ده‌گه‌يشت بۆچی هيچکه‌س هه‌وڵی ئه‌وه‌ی نه‌دابوو بزانێت ئه‌وانه له‌چ حاڵ و وه‌زعێکدان. ئه‌و، منی هێنايه سه‌ر ئه‌و باوه‌ره که ئه‌وه کارێکه من ده‌بێ بيکه‌م.
بۆچی ژنێکی مامۆستای پزشکیی ژێنێتيک ده‌بوو وه‌ها سه‌فه‌رێک بکا؟ من بۆ فيربوون و بۆ يارمه‌تیدان وه‌رێکه‌وتم. ئه‌مه يه‌که‌م جار بوو که تێکه‌ڵاوێکی ئێجگار ترسناکی چه‌کی شیمیایی له دژی ژماره‌يه‌کی زۆر خه‌ڵکی بێديفاع به‌کارهێندرابوو. من ده‌مه‌ويست ناوه‌رۆک وهه‌روه‌ها به‌ربڵاویی ئه‌و گيروگرفتانه‌ی که ئه‌م خه‌ڵکه له‌گه‌لی به‌ره‌وروو ببوون ببينم. هه‌روه‌ها له‌وه دڵ نيگه‌ران بووم که ده ساڵ پاش هێرشه‌که هيچکه‌س، ته‌نانه‌ت ريکخراوه فرياگوزاریيه گه‌وره‌کانيش سه‌ريان له هه‌ڵه‌بجه نه‌دابوو بۆ ئه‌وه‌ی بزانن له راستیدا شوێنه‌واری ئه‌م چه‌کانه چی بووه.
پسپۆڕیی پزیشکی من به تايبه‌تی زۆر بۆ ئه‌م کاره به‌جێ بوو. مه‌يدانی تايبه‌تی لێکۆلينه‌وه‌ی کاره‌که‌ی من هه‌وڵدانه بۆ ئه‌وه‌ی تێبگات هۆ سه‌ره‌کیيه‌کانی بێقه‌واره‌يی زگماکی، نه‌زۆکبوون و سه‌ره‌تان، له‌وانه سه‌ره‌تانی مه‌مک، توخمدان، پرۆستات و ريخوڵه، چين . من خه‌ريکی لێکدانه‌وه‌يه‌کم له‌سه‌ر ۱۵ ژێن (Genes) که پێيان ده‌گوترێ ژێنی له‌ناوبه‌ری لوو (Tumor)، که بريتین له ژێنی سه‌ره‌تانی مه‌مک و توخمدانی BRCA1 و BRCA2، ژێنی سه‌ره‌تانی ريخۆڵه و ژێنی لووی Retinoblastoma and Wilm که ئاوێته‌ن له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تانه‌کانی (شێرپه‌نجه‌ی) منداڵی. کاتێک که ئه‌م ژێنانه دابڕان يان گۆڕانی کتووپڕيان به‌سه‌ردادێت، چه‌ند کارتێکردنێکيان هه‌يه.
گۆرانکاریيه‌کان رێگا به‌ره‌و نائاسايیبوونه‌کانی زگماکیی و له‌کيس چوونی سکپڕیی ده‌به‌ن. پاش له‌دايک بوونيش رۆڵی ئه‌وان ئه‌وه‌يه که نه‌هێڵن سه‌ره‌تان شکڵ بگرێت. دواتر و له درێژه‌ی ژياندا له‌کيسچوون و يان گۆڕانی کتووپر له‌وانه‌يه ئه‌نجامه‌که‌ی ببێته نه‌زۆکبوون و يان سه‌ره‌تان.
من به‌تايبه‌تی نيگه‌رانی شوێنه‌واری ئه‌و وه‌زعه له‌سه‌ر ژنان ومنداڵان بووم. زۆربه‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی پێشوو سه‌باره‌ت به‌کارهێنانی چه‌کی کيميايی و گازی خه‌رده‌ل له‌سه‌ر پياوان بووه که له هێزی چه‌کداردا به‌شداریيان کردووه. له رابردوودا قه‌ت به‌م به‌ربڵاویيه چه‌کی شيميايی له دژی خه‌ڵکی ئاسايی به‌کار نه‌هێنراوه. من نه‌ک هه‌ر نيگه‌رانی شوێنه‌واری ئیحتیمالیی له سه‌ر شکڵ گرتنی نائاسايی زگماکیی، نه‌زۆکیی و سه‌ره‌تان له سه‌ر ژنان و منداڵان، به‌ڵکوو نيگه‌رانی کارتێکردنه‌کانی له سه‌ر تێکرای دانيشتووان بووم. هه‌روه‌ها له‌وه ده‌ترسام که له وانه‌يه شوێنه‌واری درێژخايه‌نی تريش وه‌کوو کوێریی و زيانی ده‌زگای عصبیی‌شی به‌دواوه بێت، که هيچ چه‌شنه تيمارکردنێکی بۆ نه‌ناسراوه.
ئه‌وه‌ی که‌من ديتم و ئێجگار له‌وه‌ی که چاوه‌روانم ده‌کرد خراپتر بوو، ئه‌و گيروگرفته رووخێنه‌رانه بوو که ده ساڵ دوای هێرشه‌که رووی ده‌دا. ئه‌م مه‌وادی کيمياييه به شێوه‌يه‌کی زۆر جيددی شوێنه‌واری له سەر چاو و سيسته‌می هه‌ناسه‌کێشان و ئه‌عصابی خه‌ڵکه‌که دانابوو. زۆرکه‌س کوێر ببوون. تێکچوونی باری ئاسايی پێست که برينی پێوه ده‌بێت زۆر ده‌بينرێت و زۆرجاريش ده‌بێته سه‌ره‌تانی پێست. به هاوکاری له‌گه‌ڵ ئه‌و دوکتورانه‌ی که له ناوچه‌که‌دا کاريان ده‌کرد، من موقايه‌سه‌يه‌کم کرد له نێوان چه‌ندايه‌تی ئه‌و شتانه‌ی وه‌کوو نه‌زۆکبوون، شکل‌گرتنی نائاسايی زگماکی و چه‌نده‌ها چه‌شنی سه‌ره‌تان (له‌وانه هی پێست، سه‌ر، مل، سيسته‌می هه‌ناسه‌کێشان، ده‌زگای خواردن و ريخۆڵه‌کان، مه‌مک و هه‌روه‌ها سه‌ره‌تانی منداڵیی) له نێوان ئه‌وانه‌ی وا له هه‌ڵه‌بجه بوون و ئه‌وانه‌ی له شارێکی نزيک که نه‌که‌وتبوونه به‌ر چه‌کی شيميايی. ژماره‌ی ئه‌م نه‌خۆشينانه له هه‌ڵه‌بجه ده ساڵ دوای هێرشه‌که لانیکه‌م ۳ يان ۴ جار زياتره. ژماره‌يه‌کی هه‌رچی زۆرتری منداڵان هه‌موو ساڵێک به سه‌ره‌تانی خوێن و يان به Lymphomas ده‌مرن. له‌وه ده‌چێت که سه‌ره‌تان له هه‌ڵه‌بجه زياتر له هه‌موو شوێنێکی ديکه له ناو گه‌نجه‌کاندا ببيندرێت و خه‌ڵکێکی زۆر لووی هێرشبه‌ريان هه‌يه و به‌م چه‌شنه رێژه‌ی مردن زۆر له سه‌ره‌وه‌يه. هيچ چه‌شنه شيموتێراپی و يان راديوتێراپیيه‌ک له ناوچه‌که‌دا نیيه.
من بۆم ده‌رکه‌وت که نه‌بوونی دوکتوری نه‌شته‌رگه‌ریی منداڵان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت تيماری ناره‌حه‌تی گه‌وره‌ی دڵ ،Hare Lip و Cleft Palate يان باقی شکڵ گرتنه نائاساييه‌کانی سه‌ره‌کی منداڵان بکات، بۆشاييه‌کی گه‌وره‌يه. ئه‌مه مانای ئه‌وه‌يه که منداڵانی هه‌ڵه‌بجه به ناره‌حه‌تی دڵ ئه‌مرن له کاتێکدا منداڵانی تر به هه‌مان ناره‌حه‌تی دڵ ئه‌گه‌ر له ئه‌مريکا و ئورووپا بۆيان بکرێت نه‌شته‌رگه‌ری بکه‌ن نه‌جاتيان ئه‌بێت. بۆ من داخێکی گران بوو کاتێک منداڵانی جوانم ئه‌ديت که ده‌موچاويان به‌هۆی Hare Lip و يان Cleft Palate تێکچوبوو. ئه‌مه له کاتێکدا که دوکتورانی لێهاتووی شاره زا له ئه‌مريکا و ئورووپا هه‌موو رۆژێ له‌م چه‌شنه ده‌موچاوانه چاک ده‌که‌نه‌وه. ئاکامه ده‌روونی – عه‌صه‌بیيه‌کان له چه‌شنی تراژێدیيه‌کی ئينسانی له هه‌موو شه‌قامێک، له‌وانه‌يه له هه‌موو ماڵێک و له‌هه‌موو نه‌خۆشخانه‌يه‌ک ده‌بيندرێت. خه‌ڵک ده‌گرين و له ناره‌حه‌تیيه‌کی گه‌وره‌دان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وپه‌ری نائومێدی دان و، مه‌يل بۆ خۆکوشتن به‌شێوه‌يه‌کی زۆر به‌رچاو و هۆشدارده‌رانه ده‌بيندرێت. پزشکانی نه‌شته‌رگه‌ریی زۆرجار ناچارن گوللـه له له‌شی ئه‌و که‌سانه بێننه‌ده‌ره وه که له ئه‌نجامی خۆکوشتندا ناسه‌رکه‌وتووبوون. به پێی ئه‌و زانياریيانه که‌له «خه‌سته‌خانه‌ی شه‌هيدان» کۆمکرده‌وه دوکتوره‌کان ده‌ڵێن توانايی ئه‌وه‌يان نيیه نه‌خۆشه ده‌روونی و عه‌صه‌بیيه‌کان ببينن له به‌ر نه‌بوونی ئيمکانات و ئه‌وه‌ی که ناتوانن به شێوه‌يه‌کی کاريگه‌رانه تيماريان بکه‌ن. زۆرکه‌س تووشی تێکچوونی سيسته‌می اعصاب بوون و يان تووشی شوێنه‌واری درێژخايه‌نی نێڤروماسکيولار بوون. زۆربه‌ی خه‌ڵک ته‌نانه‌ت پاره‌ی ئه‌وه‌يان نيیه بو هه‌رزانترين تيمارکردنيش بچن و يان ده‌رمان بکڕن؛ هه‌ر بۆيه مه‌يليان نيیه سه‌ر له خه‌سته‌خانه بده‌ن. ئێستاکه له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا له هه‌ڵه‌بجه، ته‌نانه‌ت بو ئه‌وانه‌ش که وه‌زعه‌که‌يان مه‌ترسی گه‌وره‌ی هه‌يه بۆ گيانيان، هيچ چه‌شنه تيمارکردنێک که به‌که‌ڵک بێت، ده‌ست نادات.
له يه‌که‌م رۆژی چاوپێکه‌وتنی به‌شی ژنان ومنداڵبوونی خه‌سته‌خانه‌که‌دا هيچ ژنێک نه‌بوو که ژانگرتنی ئاسايی ببێت و هيچ که‌سيش له‌و دواييانه‌دا منداڵێکی ئاسايی نه‌ببوو. ۳ ژن به تازه‌يی منداڵيان له‌بارچووبوو. کارمه‌ندانی به‌شی ئاگاداری له ژنانی ژانگرتوو ده‌يانگێرايه‌وه که به‌شی هه‌ره زوری ئه‌و منداڵانه‌ی له‌وێ له‌دايک ده‌بن تووشی بێقه‌واره‌يين. سه‌ره‌رای له‌ده‌ستچوونی کۆرپە له‌مناڵداندا و مه‌رگی پێش له‌دايک بوون، ژماره‌يه‌کی زور له منداڵانی ساوا ده‌مرن . راده‌ی پێشهاتنی ئه‌م وه‌زعه له ناو ژنانی هه‌له‌بجه دا چوارجار زياتره له‌وه‌ی که له شاری دراوسێی واته سلێمانی هه‌يه. په‌يدابوونی بێقه‌واره‌يی زگماکیی به‌هوی ژێنێتيکیيه‌وه له ناو منداڵاندا ساڵه‌ها دوای هێرشه کيمياييه‌که، ئه‌وه ده‌گه‌يه‌نێت که شوێنه‌واره‌کانی مه‌وادی چه‌که کيمياييه‌کان بۆ نه‌وه‌کانی يه‌ک له‌دوای يه‌ک گوێزراوه‌ته‌وه.
منداڵ له‌بارچوون، مه‌رگی ساواکان و نه‌زۆکبوون مانای ئه‌وه يه که ژيان له‌م کومه‌ڵگايه‌دا پرنابێته‌وه، به‌و شێوه‌يه‌ی که ئه‌گه‌ر ئه‌م چه‌کانه ئاکامی درێژخايه‌نيان نه‌بوايه ، پر ده‌بوونه‌وه . خه‌ڵک به‌و هيوايه بوون که پاش هێرشه‌که ده‌توانن ديسانه‌وه بنه‌ماڵه‌کان و ئه‌و کومه‌ڵگايه‌ی که رووخابوو، پێکه‌وه‌بنێنه‌وه. ئه‌وه‌ی که له تواناياندا نیيه ئه‌م ئه‌رکه به‌جێ‌بهێنن بووه ته هۆی نائومێدی هه‌رچی زياتريان. هيوايان و ژيانيان تێکشکێندراوه. يه‌ک له‌وانه‌ی که زيندوو ماوه، بۆی گێرامه‌وه که ئه‌و له‌گه‌ڵ نزيکه‌ی سه‌د که‌سی ديکه له ژێرزه‌وينيێدا بوون و ئه‌وانیتر هه‌موويان له هێرشه‌که‌دا کوژران. ئه‌وانه‌ی که‌زيندووماون، هه‌ر ئه‌وه‌نده نيیه که ده‌بێت له‌گه‌ل ئه‌و بيره‌وه‌ريیانه‌دا بژين که خزم و که‌سه‌که‌يان کتووپر و له باوه‌شياندا مردن، به‌ڵکوو ده‌بێ هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن که رێگا چاره‌يه‌کيش بۆ ئێش‌وئازاری خۆيان و دۆست و خزمه زيندووماوه‌کانيشيان بدۆزنه‌وه.
بۆ نموونه، ژماره‌يه‌کی زۆری خه‌ڵک زياتر له يه‌ک چه‌شنه گيرووگرفتی گه‌وره‌يان هه‌يه: له‌وانه، موشکيله‌ی ده‌زگای هه‌ناسه‌کێشان، چاو، ناته‌بايی اعصاب، گيرووگرفتی پێست، سه‌ره‌تان و منداڵانێک که توووشی بێقه‌واره‌يی زگماکی و په‌ککه‌وته‌يی منداڵی ، په‌ککه‌وته‌يی مێشک، ئيفليج‌بوونی مێشک و سيندرۆمی Down بوون . په‌يدابوونی گۆڕانی کتووپری ژێنێتيکیی و هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهاتنی سه‌ره‌تان له ناو ئه‌م خه‌ڵکه دا ئه‌کرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه به‌راورد بکرێت که ۱تا ۲ کيلومه‌تر له ناوه‌ندی ته‌قينه‌وه‌ی بۆمبه ئه‌تۆمیيه‌کانی هيروشيماو ناگازاکی دووربوون. ئه‌مه‌ش نيشانده‌ری ئه‌وه‌يه که ئه‌و مه‌وادی شیمیایيه‌ی که له‌م هێرشه‌دا به‌کارهێنران، به‌تايبه‌ت گازی خه‌رده‌ل ، شوێنه‌واری گشتی له‌سه‌ر له‌شی ئينسان هه‌يه که له شێوه‌ی ته‌جزيه‌ی يۆن (ion) له بلاوبوونه‌وه‌ی تیشکدايه.
ده سال دوای هێرشه‌که خه‌ڵک له کارتێکردنی جۆراوجۆری زۆر ره‌نج ده‌به‌ن که ده‌کرێت بڵێين هه‌مووی ئه‌بێته‌هۆی زيانگه‌يشتنی درێژخايه‌ن له‌سه‌ر DNA. ڕۆژێک پێش گه‌يشتنه‌که‌مان خه‌ڵک به راديو ئاگادارکرابوون که ئه‌وانه‌ی وا نه‌خۆشن بێنه خه‌سته‌خانه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی کێشه‌کانيان. ڕۆژی يه‌که‌م ۷۰۰ که‌س هاتن که له‌وانه ۴۹۵ که‌سيان دوو يان زياتر له دوو گيرووگرفتی گه‌وره‌يان بوو. ئه‌و نه‌خۆشیيانه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵی به‌ره‌وروو بووين لامان بوو به‌داخ و که‌سه‌رێکی ئێجگار گه‌وره.
خه‌لکی هه‌ڵه‌بجه به په‌له پێويستيان به يارمه‌تیدان هه‌يه. پزشکی پسپۆڕ (بونموونه نەشتەرگەریی منداڵان)، که‌ره‌سته‌ی پزشکی و ده‌رمان پێويسته. هه‌رچه‌ند، زۆر زياتر له‌م شته بنه‌ره‌تیيانه‌ش، پێويستيان به‌گه‌رمکردنه‌وه، ئاوی خاوێن و ئاگالێبوونیی تايبه‌تیی هه‌يه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هێرشی زياتر بيانپارێزێت. ئه‌بێ ئه‌وه‌ش له به‌رچاوبگرين که زانياری پزشکی و زانستی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که چۆن به شێوه‌يه‌کی کاريگه‌ر تيماری قوربانیيه‌کانی هێرشی چه‌کی شيميايی بکرێت، زۆر که‌م له به‌رده‌ستدایه. پێويسته‌که گوێبگرين، بيربکه‌ينه‌وه و هه‌روه‌ها لێهاتووانه به‌راوردی وه‌زعه‌که بکه‌ين له به‌ر ئه‌وه زۆربه‌ی ئه‌م خه‌ڵکه که‌وتوونه‌ته به‌ر په‌لاماری تێکه‌لاوێکی سه‌ير له چه‌نده‌ها گازی کوشنده. حاڵه‌تی وايان هه‌يه که پێشتر نه‌بيندراوه و لێکۆڵينه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌کراوه. ئه‌گه‌ر ئێمه له باری بيرووبۆچوونه‌وه خۆبه‌زلزان بين و نه‌توانين ئه‌مه قبووڵ بکه‌ين که له راستیدا هيچ زانياریيه‌کمان له سه‌ر ئه‌وه ی چۆن تيماری ئه‌و موشکيلانه بکه‌ين که له ئه‌نجامی به‌کارهينانی ئه‌م چه‌که درندانه‌یه‌دا ئه‌ويش به شێوه‌يه‌کی زۆر به‌هێز و نائينسانیيانه‌ی بێوێنه پێش‌هاتووه، ئه‌وا ئێمه به‌م چه‌شنه به‌زیانی خه‌ڵکی لاواز کارمان کردووه و ئه‌وانمان له ئيمکانی لێکۆلينه‌وه‌ی نه‌خۆشیيه‌کان و تيمارکردنێکی کاريگه‌ر بێبه‌ش کردووه.
وێنه‌کانی دوای ئه‌م هێرشه،که ده‌ستبه‌جێ له ساڵی ۱۹۸۸دا له رۆژنامه و ته‌له‌ڤيزيۆنی هه‌موو دنيادا بڵاو بوونه‌وه، تۆقێنه‌ربوون . يه‌ک له وێنه‌کان هی باوکێکه به‌وه مرد که هه‌وڵیدا بۆ ئه‌وه‌ی کوڕه دوانه‌که‌ی له‌و هێرشه بپارێزێت. په‌یکه‌ره‌که‌ی سه‌رئه‌و جاده‌ی ده‌چێته ناو شاری هه‌ڵه‌بجه له سه‌ر وێنه‌ی ئه‌و باوکه دروستکراوه. ئه‌مه په‌یکه‌ره‌يه‌کی نه‌ریتیی نيیه که که‌سێک راوه‌ستاوه، گه‌ردنکه‌ش و سه‌رفه‌راز، که له به‌رد يان له برۆنز درووستکرابێت، بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری سه‌رکه‌وتنێک و يان بردنه‌وه‌يه‌ک بێت، به‌ڵکوو پياوێکه که‌وتووه‌ته سه‌ر عه‌رز و به ره‌نجه‌وه ده‌مرێت له‌وکاته‌دا که تێده‌کۆشێت منداڵه‌کانی بپارێزێت. کاتێک که چوومه ناو شاره‌که و ئه‌و په‌یکه‌ره‌يه‌م بينی، کزه‌بايه‌کی قووڵ و درێژخايه‌ن به ناو له‌شمدا گه‌را و وه‌کوو هه‌ورێکی سايکۆلۆژيکی ژه‌هراوی نشستی‌کرد. وا ده‌رکه‌وت که به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی زۆر زه‌حمه‌ت بێت؛ ئه‌و کاته‌ی خه‌ڵکه‌که‌م بينی، به‌سه‌رهاته‌که‌يانم بيست و به‌ربڵاوبوونیی نه‌خۆشينه درێژخايه‌نه‌کانيانم بينی که به‌هۆی هێرشه‌که‌وه تووشی ببوون، ئه‌و هه‌سته‌م لا به‌هيزتر بوو. ديمه‌نه ترسناکه‌کانی خه‌لکی هه‌ڵه‌بجه و وه‌زعه‌که‌يان له‌لام هه‌رماون و له خه‌ونه خۆفناکه‌کانمدا دووباره ده‌بنه‌وه و بيره وه‌خه‌به‌رهاتووه‌کانم لێ ده‌شێوێنن. له‌وانه‌يه ئه‌م بيرانه هه‌ر وا به زيندوويی بمێننه‌وه وه‌کوو وه‌بيرهێنه‌ره‌وه‌يه‌ک بۆمن که ئه‌رکی گه‌وره‌ی ئێستا ئه‌وه‌يه ده‌ست بده‌ينه يارمه‌تیدانی ئه‌و خه‌لکه.
وه‌رگێران : ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری 15/3/1998
تێبينی:
ئه‌م وه‌رگێرانه وکورته‌لێکدانه‌وه‌يه‌ک رۆژی 15/3/1998 له کۆڕێکی گه‌وره‌دا که بۆ يادی ده ساڵه‌ی هه‌ڵه‌بجه له شاری ستۆکهۆلم له‌لايه‌ن “کۆمه‌ڵه‌ی کوردستان ئاواره”وه پێکهاتبوو، خوێندرايه‌وه.